تابلۆی (ئەو کچەی شیر دەدات بە باوکی)

ئامادەکردن :شێنێ کەمال

ئەم تابلۆیە یەکێك لەبەناوبانگترین تابلۆکانی جیهانە کە لەلایەن (ڕۆبنز)ەوە لە ساڵی ١٦٣٠ کێشراوە، ئێستا لە مۆزەخانەی رایکس میوزیام لەشاری ئەمستەردامی هۆڵەندایە.

ئەم بابەتە باس لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەی مێژوو دەکات کە مێژووەکەی بۆ سەردەمێکی کۆن دەگەڕێتەوە. بابەتەکە بەم شێوەیەیە: سایمۆن سەرکردەیەكی سەربازییە لەسوپای ڕۆمای سەردەمی ئیمپراتۆریەتی نیرۆن، ئەم سەرکردەیە لەجەنگێكیدا لەبەرامبەر جێرمانەکان شکستی هێنا ، فەرمان ڕەوای ئەوکاتی ڕۆماش توندترین سزای بەسەردا سەپاند بە مردن لەبرسا سزاکە لەژێر زەمینێكی ڕۆما جێبەجێکرا.

هاوکات ئەم پیاوە کچێکی هەبوو بەناوی پیرو تەنها ڕێگە بەو دەدرا ڕۆژانە سەردانی باوکی بکات، ڕۆژان تێپەڕین بەرپرس و پاسەوانانی زیندان چاوەڕوانی مردنی سایمون بوون ؟ مانگێك ڕۆیشت بەڵام هەرنەمرد و کاتێکیش پزیشك پشکنینی بۆ دەکرد دەیبینی کەسایمون ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتر دەرئەکەوێت.

لەو کاتەدا دەنگۆیەك لە ناو خەڵکدا بڵاوکرایەوە کە سایمون پیاو چاکێکە و ڕۆژانە فریشتەکان لەئاسمانەوە دێن خواردنی پێ دەدەن. شایەنی باسە ئەو دەنگۆیە زۆری نەخایاند، تاڕۆژێک پاسەوانێك بەوردی دەکەوێتە چاودێری سایمون، دوای ئەوەی کچەکەی دەبینێت کە دێت بۆ زیندان دەچێت هەموو لەشی دەپشکنێت بزانێت لە ژێر جلەکانی خواردنی هەڵنەگرتووە، بەڵام هیچی دەستناکەوێت، پاسەوانەکە بەنهێنی چاودێری کچەکە دەکات و دەبینێت پاش گەشتنی بە ۱۰خولەک و دڵنیابونی لە ئارامی دەوروبەری زیندانەکە کچەکە شیر بەباوکە پیرەکەی دەدات.

هەروەها ئەم هەواڵە بە ئیمپراتۆر ئەگاتەوە ، ئیمپراتۆر لەبەرامبەر سۆزداری ئەم کچە بۆ باوکەکەی ئێجگار سەرسام دەبێت، هەر بۆیە دەستبەجێ بڕیاریدا سایمونی باوکی ئازاد بکرێت.

ئەمە بوو بە بەسەرهاتێك لەمێژووی خۆیدا کاریگەری مەزنی خستە دەروونی خەڵکەوە وەك داستانێکی تراژیدیایی شاری ڕۆمای هەژاند و گەورەترین تراژیدیایی خۆشەویستی نیشاندا.

جێگای ئاماژایە ئەم بەسەرهاتە لەلایەن زۆرینەی وێنە کێشانی ئەوروپای سەردەمی ڕێنسانیس وێنەی بۆ کێشراوە و چیرۆکەکەش وەک داستانێکی مەزن لە خۆڕاگری ماوەتەوە.


AM:11:05:13/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌