ئەنجوومەنی فەتوای هەرێم؛ دانانی منداڵی بلوری دروست نییە

لە ٧/١/٢٠٢٠ ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم فەتوایەکی نوێی لەنوسراوێکدا بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە دانانی منداڵی بلوری تەلقیح کراو لە مەنی پیاو و هێلکەدانی ئافرەتدا لەدەرەوەی ڕەحم پاشان چاندن و دانانی لە ناو ڕەحمی ئافرەتەکە دروست نییە،  ئەم فەتوایەش دوای ئەو فەتوایە یەت کە ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كرابوو نابێت ئافره‌ت له‌گه‌ڵ شۆفێری‌ ته‌كسی‌  به‌ته‌نها سەربکەون.

منداڵی بلوری چیە؟

منداڵی بلوری جۆرێکە لە پیتاندنی یارمەتی دراو کە لە دەرەوەى لەشی دایکەکە ئەوکۆرپەلەیە دروست دەکرێت، ئەویش بەیەک گەیاندنى هێلکە و تۆوى هەردوو هاوسەرەکەیە لەدەرەوەى منداڵدانی دایکەکە، کە بەتەکنیکی تایبەت ئەنجامدەدرێت، پاشان دەگەڕێنرێتەوە بۆ ناو ڕەحمى دایک. 

لە جیهان و هەرێمی کوردستانیش بە گشتی جۆری (IVF) پەیڕەو دەکرێت، کەئێکسی ئێکسی پێدەڵێن و ڕێژەى سەرکەوتنی زۆر زیاترە لەجۆرەکانی تر، بەزۆر لەڕێگەى مایکرۆسکۆبەکەوە تۆوەکە دەخرێتە ناو هێلکەدان ئەگەر تۆوێکیش لاواز بوو، دەبێت دیواری هێلکە ببڕێت و ببێتە کۆرپەلە.

چاندنی منداڵی بلوری بۆ کەسی نەزۆک ئەنجامدەدرێت جا ژن بێت یاخود پیاو، ئەگەر لەپیاواندا بێت ئەگەری چارەسەری بەدەرمان زۆر نییە یان کەمە، یاخود تۆوەکە خۆی لە بنەڕەتدا باشە بەس نایەتە دەرەوە.

دانانی منداڵی بلوری ڕێگەیەکە بۆ دەرچوون لە نائومێدی ئەو خێزانانەی کە منداڵیان نیەو ئارەزووی منداڵ بوون دەکەن.




چاوی خەڵک / تایبەت

PM:03:23:11/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 37 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌