ئاماری گێچەڵ و هەراسانکردنی سێکسی لە تەواوی دونیادا

ئامارەکان ئەوەمان نیشاندەدەن کە ژنان لە هەر شوێنێکی دونیادا بن، ڕوبەڕوی هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە.ئازارەکان هەندێک جار تەنها لە وشەی "جوانکیلە"ەوە دەست پێدەکات و درێژە دەکێشێت بۆ وشە و ڕستەی زیاتر و بۆ دەسترێژی.

راشێل جوکیز بەڕێوبەری پێشگیری بە هەراسانکردنی سێکسی بەرامبەر ژنان، لە بەدواداچونێکدا پێمان دەڵێت: لە شوێنە گشتییەکانی وەکو شەقامەکانی لەندەن و بۆمبای و واشنتۆن ڕێژەی دەستدێژی بۆ سەر ژنان یەکسانە. 

سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا هەراسانکردنی سێکسی لە ڕوی فیزیکی لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا دەخاتە ڕوو.

ئاسیا 

لە باشوری ئاسیا کەشە گشتیەکان کەشێکی پیاوانەیە، پیاوان وا هەستدەکەن خۆیان خاوەنی هەموو شتێکن، تەنانەت شەقامەکانیش. ئەمە وادەکات هەراسانکردنی ژنان زیاتربێت.

 "شەقامەکان پارێزراو نین" دەبێتە بەهانە بۆ ئەوەی ژنان لە ماڵەکاندا بمێننەوە و ئازادییان لێ زەوت بکرێت. 

لێکۆڵینەوەکانی دامەزراوەی "Actionaid" ساڵی ٢٠١٦ نیشانی دەدات ٤٤% ژنان لە هندستان ڕوبەڕوی هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە.

هەروەها دەڵێت لە هەر ١٠ ژنێک ٤ ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ڕوبەڕوی دەستدرێژی و هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە.

ئەم ڕێژەیە لە بەنگلادیش زیاترە، ٨٤% ژنان لە بەنگلادیش ڕوبەڕوی جوێن و قسەپێوتن دەبنەوە، هەروەها لەبەر ئەوەی زۆرینەی ژنانی بەنگلادیش لە کارخانەکانی پۆشاکدا کاردەکان و خاوەنی کارخانەکانیش جگە لە کار چاوەڕێی شتی زیاتر لە ژنان دەکەن.

لە ڕۆژهەڵاتی ئەم کیشوەرەدا کامبوج و ڤێتنام زیاتر ٤٠% ژنان ڕوبەڕوی هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە. هەروەها لەو شوێنانەدا کە زۆرینە پیاوان هەست بە پارێزراوی ناکەن.

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا 

لەم ناوچەیەدا ڕێژەی دەستدرێژی و هەراسانکردنی سێکسی وەک هەموو ناوچەکانی دیکەیە، بەڵام بێدەنگییەکیش هەیە لە ئاست هەموو هەراسانکردنەکاندا.

لینا ئەبیراف بەڕێوبەری ڕێکخراوێکی ژنان لە لوبنان و جیهانی عەرەبی دەڵێت "هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەم بێدەنگییە، شەرم هۆکارێکە کە ژنان ناتوانن لە بارەی ئەو هەراسان و دەسترێژیانەوە کە پێیان دەکرێت قسە بکەن. هەرچەندە شەرم بابەتێکی جیهانییە بەڵام ئەم بابەتە لە جیهانی عەرەبیدا دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان خێزان و پیشەکانیان لە دەست بدەن، تەنانەت لەوانەیە هەندێک خێزان بە هۆکاری ئەوەی کچەکانیان پاکیزەیی لە دەست داوە، بیکوژن.
 


ڕۆژئاوا و باشوری، بیابانی ئەفریقا

ملیۆنان ژن لە ئەفریقا ڕوبەڕوی هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە، دەسترێژی سێکسکی لەم ناوچەیە زۆرترە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: زیاتر لە ٥٠% ژنان لە تەنزانیا لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە ڕوبەڕوی ئازار و دەسترێژی دەبنەوە ئەم ئامارە لە ئەسیوبیا دەگاتە ٧١%.

لە هەمان ڕاپۆرتدا هاتووە ئاماری هاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسایی لە نێجیریا زیاتر لە ٤٣% یە، لە هەر ١٠ منداڵێکی خوار ١٨ ساڵ ٦ کەسیان ڕوبەڕوی دەستدرێژکی فیزیکی یاخود دەرونی بونەتەوە.

 لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوەی "Actioniad" هاتووە کە تەنها ١٢% ژنان لە ئەفریقای باشور هەست بە پارێزراوی دەکەن. بەدواداچونەکان نیشانی دەدەن ٨٠% ژنان بە شێوەی جیاواز ڕوبەڕوی ئازار و دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.

ئەمریکا و کەنەدا

بەپێی بەدواداچونێک لەلایەن دامەزراوەی "وەستاندنی هەراسانکردنی سێکسی" ئەنجامدراوە، ٦٥% ژنان لە ئەمریکا ڕوبەڕوی هاراسانکردنی سێکسی دەبنەوە لەسەر شەقامەکان، هەروەها ٢٣% ژنان ڕوبەڕوی دەسترێژی سێکسی بونەتەوە، هەروەها ٣٧% دەترسن شەوان بە تەنها بێنە دەرەوە.

بە پێی ئەو بەدواداچونانەی دامەزراوەکە بڵاوی کردۆتەوە، هەراسانکردنی سێکسی لە ئەمریکای باکوور کەمتر بووە، زۆربەی ئەو دەستدرێژی و هەراسانکردنانەی لە کەنەدا ڕودەدەن لەیان هاوسەر یاخود هاوڕێ کوڕەکانیانەوە بووە.

 بەپێی ئامارێکی وێبسایتی دەستدێژی سێکسی لە کەنەدا 80% دەستدرێژی و هەراسانکردنەکان لە ناو ماڵەکاندا ڕودەدەن و تەنها لە سەدا یەک یان دوو پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەن. 

ئەوروپا

دەستدرێژی هەراسنکردنەکان لە ئەوروپاش بە ڕێژەیەکی زۆر و فراوانە، دانیمار زۆرترین ڕێژەی بۆ خۆی بردووە، ڕاپۆرتی "وەستاندنی ئازار و هەراسانکردنی شەقام" لە بەریتانیا ڕایگەیاند 35% ژنانی ئەم وڵاتە ڕوبەڕوی دەسترێژی و دەستلێدانی نەویستراو دەبنەوە.



ئوسترالیا و زۆنی ناوچەی ئۆقیانوسی ئارام

 لە وڵاتە پەراوێزەکانی ئۆقیانوسی ئارامدا لە ئازار و هەراسانکردنی سێکسی بە دوور نین، ژنان لە ئوستورالیا ڕۆژانە ڕوبەڕوی ئازار و هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە، بە پێێ ڕاپۆرتەکان هەراسانکردنی سێکسی لە شەقامەکانی ئوستورالیادا بابەتێکی گەورەیە، بەدواداچونەکانی ڕێکخراوە ئوستورالییەکان نیشانی دەدەن ٨٧% ژنان ڕوبەڕوی قسە و هەراسانکردنی فیزیکی و دەرونی دەبنەوە و ٤٠% ژنان ناوێران لە شەودا بێنەسەر شەقامەکان.

هەراسانکردنەکان لێرە جیاوازە ٧٧% ژنان لە پاس، میترۆ یاخود شوێنی چاوەڕوانی پاس و میترۆدا ڕوبەڕوی هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە. 

٦٦% ژنان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ڕوبەڕوی ئازار و هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە.

راشێل جوکیز دەڵێت ئامارکانی هەراسانکردن بێشومار زۆرن، ئەو پێی وایە پەروەردە هۆکارێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوە و بنەبڕکردنی ئەم بابەتە، هەروەها ڕێکخراوەکانی ژنان دەتوان بەرچاوڕونی زۆر بە کۆمەڵگە بدەن.
 


سەرچاوە/Harasswatch 

PM:02:38:10/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌