نامەی کچە تورکێکی شەڕڤان بۆ هاوڕێکەی

جەلەنی 24 ساڵ کچە شەڕڤانێکی بە ڕەگەز تورکە، لە بەرەی پێشەوە لەگەڵ شەڕڤانانی کورد دژ بە هێرشی داگیرکاری تورک دەجەنگێ و نامەیەک بۆ ڕێباز مەجید، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری دەنگی ئەمریکا دەنێرێت.

جەلەن پرسی چەوساندنەوەی کوردەکان سەرنجی ڕادەکێشێت و سەبارەت بەوەی کە چۆن بڕیاری داوە هاوشانی کوردەکان بجەنگێ بۆ ڕێباز وتی''لە منداڵییەوە لە خێزانێکی دیندار و ڕەگەزپەرست پەروەردە بووم، لە منداڵییەوە پەیوەست بووم بە پرسی مافی ژنانەوە، ئەو مافانەی دەدرانە براکەم، نەدەدرا بە من، وایاندەکرد بپرسم کە بۆچی وایە. لەبارەی دینەوە بەردەوام پرسیارم دەکرد چونکە لەڕێی دینەوە بەردەوام دەچەوسێنرێینەوە، دواتریش سەبارەت بە چەوساوەیی کوردەکان پرسیارم دەکرد. ئەو سێ شتە وایانلێکردم بڕیارێک بدەم و پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە چەپەکان ببەستم، دواتر لەسەرەتای شەڕی کۆبانێوە هاتم بۆ ڕۆژئاوا و جەنگام.'' 


دەقی نامەکە: 

"بەرخودانێکی سەرسامکەر ھەیە. خۆشمان چاوەڕێی ئەمەمان نەئەکرد. بەڵام ھێرشی ئاسمانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو فشاری درووستکردووە. شتێک نییە بەناوی ئاگربەستەوە. بەردەوام لەژێر مووشەکی فڕۆکە و ھێرشی زەمینیداین. لە سەرێ کانی بریندارێکی زۆر ھەیە و گەمارۆ دراون، دوێنێ توانیمان ھەندێکیان بھێنینە دەرەوە. ئەوانی تر ناتوانین بھێنینە دەرەوە. ئێمە باشین. خەمتان نەبێت. دۆخەکە چەند پەیوەستە بە بەرخودانی ئێرەوە، ئەونەش پەیوەستە بەو بەرخودان و خۆپیشاندانەی لە باکوور و باشوور و ووڵاتە ئەوروپییەکاندا بەڕێوەدەچن. ھەر بۆیە ھەرشتێک کە لەسەر ئاستی جیھاندا بکرێت، زۆر گرنگە. لەم ڕێگەیە ناگەڕێینەوە. ژن، ژیان، ئازادی. لە قووڵایی ھەستی شۆڕشگێری ناخمەوە، سڵاوم بۆ ھەموو ھاوڕێیانمان ھەیە."









سەرچاوە/ تایبەت 



PM:02:19:20/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌