بە زیادبوونی قوربانییه‌كان، هۆشیاری ده‌رباره‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌درێت

قوربانیانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووله‌زیادبوون ده‌كات، ‌ئه‌مریكا داوای لە هاووڵاتیان كردووه‌ بۆخۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی سییه‌كان، خۆیان لە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەدوور بگرن چونكه‌ مردن تۆمار کراووه‌.

بەگوێرەی ئامارێکی ئەمریکی، تاکو ئێستا تەنها لە ئەمەریکا (450) کەس بەهۆی کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دووچاری نەخۆشی تووندی سییەکان بوونەتەوە و ژمارەكه‌ش  ڕووله‌ زیادبوون دەکات.

به‌رپرسانی ته‌ندروستی‌ ئه‌مریكا هۆشیاری ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌هاوڵاتیان دەدەن‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نەخۆشی تووندی سییەکان بەتایبەتی شێرپەنجە.

سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمەریکا، داوای لە هاووڵاتیان كردووه‌ بۆخۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی سییه‌كان، خۆیان لە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەدوور بگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.

هەروەها ئەماژە بەوەشکراوە؛  له‌سێ مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌هۆی زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا جگه‌ری ئه‌لیكترۆنی به‌كاردیهێنن زیاتر له‌ نۆ ملیۆن كه‌سن كه‌ (3.6) ملیۆنیان ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18-20) ساڵه‌. 

زۆر کەس بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەبری جگەرەی ئاسایی بە تەندروستتر دەزانن، بەڵام هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە، کاریگەرییە خراپەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی هێواش هێواش دەردەکەون و ئەویش هیچی کەمتر نییە لە زیانەکانی جگەرەی ئاسایی.






سەرچاوە: الحرە


AM:11:34:20/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌