بە چەند خۆراکێک بەرگری لە شێرپەنجەی مەمک بکە


شێڕپەنجەی مەمک بە یەکێک لە دیارترین نەخۆشییەکان لەلای ژنان دادەنرێت، رۆژ بە رۆژ ئەم نەخۆشییە ڕوو لە زیادبوونە. چەند لێکۆڵێنەوەیەکی نوێ دەڵێت لە 2020 دا لەهەر هەشت ژنێکدا یەک ژن مەترسی تووشبونی بەم نەخۆشییە دەبێت.
لەبەرئەوەی مانگی 10مانگی هۆشیاری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمکە، کۆمەڵێک خواردنتان پێدەناسێنین کە مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییە کەم دەکاتەوە.
چای سەوز
وەک دەزانین چای سەوز سوودی زۆرە بۆ جەستە، و ماددەی کیمیایی زۆری تێدایە کە ڕێگرە لە گەشەکردنی خانەکانی شێرپەنجە دەگرێت. بەمەش پزیشکەکان ڕێنمایی دەکەن کە رۆژانە بە شێوەیەکی بەردەوام بخورێتەوە.
بیبەر
بیبەر بە هەموو جۆرەکانیەوە باشترین سەوزەیە کە ڕێگرە بۆ خانەکانی شێرپەنجە، بەهۆی پێکهاتەکانی ناوی وەک ماددەی کلۆرۆفیل و دژە ئۆکسید.
پاقلەمەنیەکان 
پاقلەمەنیەکانی وەک نیسک و فاسۆیا هەڵگری ماددەی ترشی فۆلیکی تێدایە کە بۆ ژنان زۆر بەسوودە لەگەڵ سودە زۆرەکانی تر وەک دژە شێرپەنجەی مەمک کاردەکات. 
برۆکلی 
برۆکلی و هەموو سەوزەمەنییەکان کە سەر بە یەک خێزانن وەک قەرنابیت و کەلەرم، کار لە رێکخستنی گەشەکردنی خانەکان دەکەن و جەستە دەپارێزن لە هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە.
زەردەچەوە
لە تەنیشت رەنگی جوان و تامی خۆش کە دەیداتە خواردن، یەکێکە لەو بەهاراتانەی کە بەرگری لە شێرپەنجە دەکات بە هەموو جۆرەکانیەوە، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و پێست کەمدەکاتەوە.
گوێز
گوێز بە گرنگترین و باشترین چەرەس دادەنرێت کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە، ئەویش بەهۆی پربوونی بە ئۆمێگا ٣ و ترشەلۆکی چەوری و دژە ئۆکسید بەشێوەیەکی زۆر.
شیلک
ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسید، کە رێگری لە گەشەکردنی خانەکانی شێرپەنجەی مەمک دەکات.
سیر
ئەگەر رۆژانە دەنکێک سیر بخۆیت، ئەوا رێگری لە گەشەکردنی خانەکانی شێرپەنجەی مەمک دەکەن.




سەرچاوە / لیالینا



PM:07:54:19/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌