ئایا کوژرانی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەکەی ''تیرۆر'' بوو یان ڕوداوێکی ''خۆکوژی''؟

شەوی ڕابردوو ئامانج و لانەی هاوسەری و منداڵەکەیان لە سەیارەکەی خۆیاندا گیانیان لەدەستدا، هەندێک ئەم ڕوداوە بە تیرۆر پێناسە دەکەن و بەڕێوبەرایەتی پۆلیسیش دەڵێت ڕوداوێکی خۆکوژی بووە. 
دوێنێ بەرواری 16/10/2019 ئامانج بابانی پێشکەشکاری ئێن ئاڕتی و لانە محەمەدی هاوسەری بێژەری پێشووی کوردسات و هامۆی منداڵیان لە سەیارەکەی خۆیاندا لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیان لەدەستدەدەن.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دوێنێ لە رونکردنەوەیەکدا وتی'' بەپیی لێکۆڵینەوەی هێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژی بووە.''
هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن کە ئەم ڕووداوە تیرۆر بووە و پێویستە لێکۆڵینەوەی بێلایەن بگیرێتە ئەستۆ. دامەزراوەی میدیایی نالیا لەدوای ڕونکردنەوەی دوێنێنێی پۆلیسی سلێمانی دوێنێ ڕایگەیاند ''یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بەرپرسن، تا ئەوکاتەی جیهەتێکی بێلایەن لێکۆڵینەوەی ورد دەکات.'' 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت ''بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس و بەڵگەکانی پزیشکی دادوەری ڕوداوەکە خۆکوژیی بووە.''
هەروەها وتی ''هەر لەناو سەیارەکەدا دەست بەسەر دەمانچەیەکدا گیراوە کە لەبەردەم ئامانج بابانیدا بووە و حەوت فیشەکی تێدا ماوە. ئەو فیشەکانەی لە دەمانچەکەدا ماوە و ئەو فیشەکانەی تەقیون یەک جۆری قەوانە.'' وتیشی ''ئامانج یەک گولە، لانە دوو گولە و منداڵەکەیان سێ گولەی پێوەبووە.''
تەرمی هەردوو پێشکەشکارەکە دوێنێ بە جیا بەخاکسپێردرا و پرسەی هەردووکیان بەجیا بەڕێوەدەچێت. لەبارەی باری کۆمەڵایەتی ئامانج و لانە وتیشی'' ڕۆژی یەکشەممە بۆ سێیەم جار چونە بەردەم دادوەریان هەبوو، کە لەسەر سکاڵای لانەی هاوسەری بوو.''




سەرچاوە/ چاوی خەڵک

PM:01:47:17/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌