لە هەر پێنج چرکەیەکدا منداڵێک بەهۆی برسێتییەوە گیان لەدەستدەدات

بەپێی پێناسەی پرۆگرامی خۆراکیی جیهانی، برسێتی هۆکاری وەرنەگرتنی بڕی پێویستی خۆراک و کالۆرییە لە جەستەدا، کاتێک سەرهەڵدەدات کە کەسێک بەپێی پێویست خۆراکە سوودبەخشەکان وەرنەگرێت. 
هەر لە کۆنەوە لە جیهاندا برسێتی پرسێکی گرنگ بووە و لەگەڵ بەرەوپێشچوونی مرۆڤایەتیدا ڕوو لە زیادبوون بووە. هەموو ساڵێک لە 16ی ئۆکتۆبەر یادی رۆژی جیهانیی خواردن دەکرێتەوە. لەم رۆژەدا هۆشیارییەکی جیهانی سەبارەت بە خۆراک بڵاودەکرێتەوە و جەخت لەسەر خواردن وەک مافێکی سەرەکی مرۆڤ دەکرێتەوە. تا ئەوانەی بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن هاوکاری بکرێن.
بۆ ئەم مەبەستە چاوی خەڵک چەند ئامار و زانیارییەکی لەسەر برسێتی ئامادەکردووە، فەرموون خوێنەری بن:
لە ئێستادا زیاد لە ملیارێک خەڵک بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن و لە هەر چرکەیەکدا کەسێک بەهۆی برسێتییەوە گیان لەدەستدەدات. ئامارەکان پێماندەڵێن هەر لەمساڵدا ئەگەری هەیە سی و شەش ملیۆن لەو خەڵکانە گیان لەدەست بدەن. 

لە نەوەدەکانەوە بەدواوە ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن بەردەوام ڕوو لە زیادبوون بووە، ئێستا لە سەدەی بیستویەکدا برسێتی یەکێکە لە گرفتە هەرە سەرەکییەکانی جیهان.

منداڵان قوربانیی یەکەمی برسێتین، چونکە بونیادێکی لاوازتریان هەیە و کەمتر بەرگەی برسێتی دەگرن. لە هەر پێنج چرکەیەکدا منداڵێک دەمرێت. 

چی بکرێت؟ چارەسەری برسێتی هەوڵێکی گەورەی دەوێت. بەڵام تۆش لە شوێنی خۆتەوە دەتوانیت هاوکاربیت لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خۆراکیی و بەهەدەرنەدانی خۆراکەوە. 

کاریگەرییە ئابوورییەکانی بەهەدەردانی خۆراک
1.600دۆلار بڕی ساڵانەی هەر خێزانێکی ئەمریکییە کە لەو خۆراکانەدا سەرفی دەکات کە نایخوات.
 
4 بلیۆن دۆلار بڕی ئەو خۆراکەیە کە لە ساڵێکدا کە لە مەزرای خێزانە ئەفریقییەکاندا بەخەسار دەچێت لە ئەنجامی نەفرۆشتنیان، لەکاتێکدا خۆیان لە ڕۆژێکدا داهاتییان کەمتر لە 2$ە.

32 بلیۆن دۆلار بڕی خۆراکی بەخەسارچوو و نەخوراوە لە ماوەی ساڵێکدا لە صین.

3.300 - 5.500 بڕی ئەو گازانەیە کە لە بەرهەمهێنانی خۆراکە بەخەسارچووەکاندا بەکارهێنراوە. 

198 ملیۆن ژمارەی ئەو هێکتەرانەیە کە لەساڵێکدا لە بەرهەمهێنانی خۆراکی بەخەسارچوودا بەکاردەهێندرێت.

137 ملیۆن مەتری چوارگۆشەیی ئاوە کە بۆ گەشەسەندنی خۆراکە بەهەدەرچووەکاندا بەکاردەهێندرێت. 
ئەم ژمارانە پیشانمان دەدەن کە بڕێکی ئێجگار زۆری خۆراک بەهەدەر دەچێت، ئەمە پرسێکی ئابووریی و گرفتێکی سەرچاوە سروشتییەکانە و گرفتێکی تەندروست بوونی مرۆڤایەتییە. ئەگەر دەست بەخۆراکەوە بگرین ئەوا دەتوانین ئامارەکان بەرەو هێڵی ڕاستکردنەوە ببەین


سەرچاوە/ World Resources Institute



PM:01:08:16/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌