هەڤرین خەلەف، ژنە سیاسەتمەدارێکی کورد لەلایەن هێزە پاڵپشتەکانی تورکیاوە شەهیدکرا

هەڤرین خەلەف، ژنە سیاسەتمەداری کورد و ئەمنیداری گشتی بۆ پارتی داهاتووی سوریا، ڕۆژی شەممە لە لەلایەن هێزە پاڵپشتەکانی تورکیاوە شەهیدکرا. 
بەرواری 12/10/2019 لەسەر ڕێگەی شاری قامیشلۆ و ڕەققە، هەڤرینی تەمەن 35ساڵ لەلایەن گروپێک چەکدارەوە هێرشی دەکرێتە سەر و لە سەیارەکەی دەهێندرێتە دەرەوە و شەهید دەکرێت.
پارێزەری مافەکانی مرۆڤی سووریا، ووتی '' هەر نۆ مەدەنییەکە لە ئانوساتی جیاوازدا لە باشوری تێل ئەبید شەهیدکراون.''
بەپێی سەرچاوەکان کوشتنی هەڤرینی 35ساڵ لەلایەن ئەو چەکدارە یاخییانەی سووریاوە بووە کە پاڵپشتی دەوڵەتی تورکیا دەکەن. 
لە ڤیدیۆیەکی مۆبایلیدا کە بەدەستی چەکدارەکان تۆمارکراوە، دیمەنی کوردەکان دەبیندرێت کە تێیدا چەکدارەکان بە ئیهانەکردنەوە فیشەکیان لەسەریەک پێدا دەتەقێنن.
هێزە کوردییە دیموکراتییەکانی سووریا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند ''ئەوە بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرایە کەوا دەوڵەتی تورکی خەریکە سیاسەتێکی دڕندانە بەسەر خەڵکانی سیڤیلدا جێبەجێدەکات.''
موتلو سیڤیرۆلو، شارەزا لە بواری سیاسەتی کوردیدا مردنی خەلەف بە ''لەدەستدانێکی گەورە'' ناودەبات و  ووتی''بەهرەیەکی ناوەزەی لە دیبلۆماسیەتدا هەبوو، هەمیشە لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکی، فەڕەنسی و وڵاتانی دیکەدا ئامادەی کۆبوونەوەکان دەبوو.''


سەرچاوە/ The Guardian  



AM:10:49:15/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌