خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی 2018 بەخشرا بە نوسەری پۆڵەندی ئۆلگا توکارچۆک


ئولگا توکارچۆک چالاکوان، نوسەر، شاعیر و سیناریۆنوسی پۆلەندی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بۆ ساڵی 2018 لەلایەن ئەکادیمیای سویدەوە پێ بەخشرا.

ئەکادیمیایی نۆبڵ بۆ هەڵبژاردنی توکارچۆک رایگەیاند" بە هۆی توانای فەنتازیای گێرانەوەی پڕ لە زانیاری و تپێپەڕاندنی هەموو سنوورەکان بۆ گەیشتن بە شێوەیەک لە شێوەکانی ژیان خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرا."

و ئولگا بە رۆمانی "گەشتی مرۆڤ" خەڵاتی بووکەری جیهانی بۆ ساڵی 2018 بردەوە، بەمەش دەبێتە یەکەمین ژنی پۆڵەندی بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە. و دەیەمین ژنی جیهانە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵ.

ئەم هەڵبژاردنە لە ساڵی 2018 دواخرا، بەهۆی زنجیرەیەک ئابرووچونی ئابوری و سێکسی کە لیژنەکەی لە بارێکی نارێک هێشتەوە.

ئولگا بەناوبانگترین نوسەری پۆڵەندییە، کتێبەکانی زۆرترین فرۆشراوی هەیە و لەڕێی کارەکانیەوە زۆرترین خەڵاتی وەرگرتووە، هەرەوەها کتێبەکانی بۆ زمانی ئینگلیزی و چەندین زمانیتر وەرگێردراوە.

ئۆلگا نوجا توكارچۆك، لەشاری سۆلۆخۆف لە پۆڵەندا لەدایک بووە. لەوارشۆ دەرونناسی خوێندوەو خوێندنەکەی لە کارە ئەدەبیەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە وەك توێژەر كاری كردوە، و یەکەم کاری هۆنراوەیی لەسالی 1989 بڵاوبۆتەوە و تا ئێستا زیاتر لە 8 کاری رۆمانی نوسیووە لەگەڵ دوو چیرۆک.

بە هۆی بردنەوەی ئەم خەڵاتە لەلایەن ژنێکی ووڵاتەکەیان و دەربڕینی خۆشیان، ووڵاتی پۆڵەندا گەشتی بێبەرامبەر بۆ ماوەی هەفتەیەک پێشکەشی ئەو کەسانە کرد کە هەڵگری یەکێک لە کتێبەکانی ئۆلگا توکارچوک بن.



سەرچاوە/Parisreview , al-Arabiya , BBC


PM:12:02:14/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌