گێچەڵی سێکسی ڕەتدەکەمەوە


ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە بەرامبەر پرسێکی پەراوێزخراوی کۆمەڵگە، کەمپەینێکی بەردەوام لەژێر ناونیشانی #گێچەڵی_سێکسی_ڕەتدەکەمەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گێچەڵی سێکسی ڕێکدەخات و هەوڵدەدات بەردەوام هەواڵ، ڕاپۆرت، بەدواداچوون و بنکۆڵکردنی لەسەر ئەم پرسە هەبێت. هەروەها پاڵپشت و هاوکاری هەر کار و چالاکییەک دەبین کە لەمەڕ ئەم پرسەوە سەرپێ دەخرێت.

گێچەڵی سێکسی کرداری بێزارکردن، ئازاردان یان کردارێکی نەخوازراوە لە ڕووی دەروونی، جەستەیی، زمان یاخود سێکسییەوە بەرامبەر بە مرۆڤێک بەبێ خواستی خۆی دەکرێت. لە ئێستادا گێچەڵی سێکسی لە سەرتاسەری جیهاندا پرسێکی سەرەکییەوە ئامارە جیهانییەکان پێماندەڵێن لە هەر چوار کچێکدا یەکێکیان ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی دەبێتەوە لە شوێنی کاردندا.

ئێوەش هەر بابەتێک، چیرۆکێک یان ڕووداوێکی نەخوازراو لەم بارەیەوە هاتە بەر گوێتان، یاخود هەر توێژینەوە و بەدواداچوونێکتان لەسەر ئەم پرسە هەیە، لەڕێی ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە بۆمان بنێرن، تا بیگەیەنین بە زۆرترین خوێنەر و گوێبیست و بینەر: chawi.xalk@gmail.com



هاشتاگی بەرەنگاربوونەوەی گێچەڵی سێکسی: #گێچەڵی_سێکسی_ڕەتدەکەمەوە




 چاوی خەڵک


PM:03:26:09/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌