یاسای هەموارکراو؛ ژنانی ئێران دەتوانن ناسنامە ببەخشێتە منداڵەکانیان

ئەنجوومەنی پارێزەرانی ئێران یاسای هەموارکردنی پەسەند کرد کە چیتر ژنانی ئێران دەتوانن ناسنامە ببەخشنە منداڵەکانیان کە لە هاوسەرە بیانیەکانیانە.


 ئەو ژنانەی کە هاوسەرگیریان لەگەڵ پیاوی بیانیداکردوە، دەتوانن رەگەزنامەی ئێرانی بۆ منداڵەکانیان وەربگرن، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزەرانی ئێران هەموارکردنەکەی پەسەند کرد.

بۆ پەسەندکردنی ئەم یاسایە 179 پەرلەمانتار لە کۆی 213 پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵێ دا، و 21 پەرلەمانتار رەتیان کردوەو 4 پەرلەمانتار بێبەشبوون لە دەنگدان.

 

تارا سەبهەری فار، لێکۆڵەر لە هیومان رایتس واتش لەبارەی ئەم بریارەوە ووتی" بە دڵنیاییەوە ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ئاراستەیەکی دروست، و سەرکەوتنێکە بۆ چالاکوانانی مافی ژن لە ئێران، کە ماوەی 10 ساڵە کەمپەین ئەنجامدەدەن بۆ هەموارکردنی ئەم یاسایە"

هەروەها ووتی " باوکی ئێرانی راستەوخۆ دەتوانێت ناسنامە ئێرانی ببەخشێتە ژن و منداڵەکانی، بەهۆی ئەم یاسا نوێیەوە دایکی ئێرانی دەتوانێت ئەم مافەی هەبێت . بەڵام دەبێت داواکارییەک پێشکەش بکات بۆ لایەنی پەیوەندیدار تا پەسەند بکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی گرفت بۆ ئاسایش دروست ناکات."

 


رێژەی ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن لەم یاسایە بە تەواوی دیار نییە، بەڵام بە بەپێی ئامارە نافەرمیەکان نزیکەی 800 هەزار منداڵ لە ناسنامەی ئێرانی و مافی ئێرانی بوون بێبەشن.


AM:10:38:09/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 49 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌