ئیمیلی زامورکای لە بێلانەیەکەوە بوو بە ئەستێرەیەکی بەناوبانگی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان


ئیمیلی زامۆرکای رووسی 52 ساڵ، لە وێستگەیەکی میترۆ لە لۆس ئەنجیلۆس سەرنجی خەڵکی بۆخۆی راکێشاوە بە چرینی ئۆپێرای ئیتاڵی (پۆپچینە).

ئیمیلی پێش 24 ساڵ بەرەو ئەمریکا کۆچی کرد، تەنها شت کە هەیبوو کەمانێک و خەونی بوون بە هونەرمەندی هەبوو.بەڵام بە گەشتنی بۆ ئەمریکا، دزینی کەمانەکەی و توشبوونی بە نەخۆشی خەونەکەی لە دەستدەدا و وەک بێلانەیەک مایەوە.

دوای 24 ساڵ، لە ڕێی ڤیدیۆیەک کە لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە لە میترۆیەکی لۆس ئەنجیلۆس تۆمارکرابوو، بەهۆی بڵاو بوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە بووە جێی باس و خواستێکی گەرمی نێو تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و زیاتر لە ملیۆن و نیوێک بینەری تێپەراند.

لەدوای بینینی ڤیدیۆکە، هەندێک لە هەوادارانی پەیجێکی تایبەتیان بۆ کردوە بەناوی " ئێمیلی زامۆرکای – گۆرانیبێژی ئۆپێرا پێویستی بە هاوکارییە نەک بەزەیی".

لە ئێستادا نزیکەی 75 هەزار کەس هاوکاری کردووە کە هاوکاریەکەی لە 5 دۆلارەوە دەستی پێکردووە، بەڵام ئەمە کۆتایی دڵخۆشکەرەکە نییە کە چاوەروان کراوە، بەڵکو کۆمپانیای سیلڤەر بلو بۆ تۆمارکردنی دەنگ گرێبەستێکی لەگەڵدا دەبەستن.

جویل دایمۆند، بەرێوبەری جێبەجێکار سیلڤەر بلو، ووتی" دوای بیستنی دەنگی دەستبەجێ گرێبەستێکم لەگەڵ کرد بێ ئەوەی بیبینم و بیناسم، من هیچکات ئەمەم نەکردووە، ئەمە شێتییە."

دوای ئەمە ئیمیلی لە ئاهەنگێکی باشوری کالیفۆرنیا بەشداری کرد هەمان ئەو گۆرانیەی پێشکەشکرد کە لە وێستگەی میترۆ ووتبووی.

ئیمیلی لە چاوپێکەوتنێکیدا بە گریانەوە ، ووتی " سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە هاوکەریم دەکەن بۆ ئەوەی لەسەر شەقام نەژیم و شوێنی خۆمم هەبێت و ئامێری موسیقی تایبەت بەخۆشم هەبێت."



سەرچاوە/ بی بی سی ، insider edition




PM:11:13:08/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 50 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌