وتەبێژى کۆشکى ئیلێزیە: ستایلى پۆشاکەکانم گوزارشت لەبیروبۆچوونەکانم دەکەن

دواى چەند مانگێک لەدەستبەکاربوونى وەکو وتەبێژى کۆشکى ئیلێزیە لەفەرەنسا، سیبیس ئیندیاى وتەبێژى کۆشکى ناوبراو، ڕوبەڕووى شەپۆلێکى فراوانى ڕەخنەو ناڕەزایەتى نەیارە سیاسییەکانى بوویەوە ئەوەش بەهۆى ئەو ستایل وپۆشاکانەى دەیانپۆشێت لەبۆنە فەرمیێەکانى وڵاتەکەیدا.
ئیندیاى، لەچاوپێکەوتنێکى کەناڵى 5ى فەرنسا، وتى"ستایلى پۆشینەکانم دوورن لەبڕاندە جیهانییەکان، زۆرینەى ئەو جل وبەرگانەش دەیانپۆشم گۆنجاون لەگەڵ پێوەرە جەستییەکانم.. هاوکات بەکارێکى شیاویشى نازانم ژنان ناچار بکرێن بەپۆشینى ستایلێکى دیاریکراوى جل وبەرگ لەبۆنە فەرمییەکاندا".
جەختى لەوەشکرد" وەکو هەوادارێکى ڕەنگە کراوەکان، ئەو ستایلانەى هەڵیاندەبژێرم گوزارشتى تەواو لەبیرۆبۆچوونەکانم دەکەن، هەر ڕەخنەیەکیش لەو ڕووەوە نابێتە جێگاى گرنگى وبایەخ پێدانم".. ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ گۆردۆن باردێلا جێگرى سەرۆکى پارتى گردبوونەوەى نیشتیمانى لەفەرەنسا، کە لەتوێتێکدیدا ئاماژەى بەوەدابوو" پۆشاکە ڕەنگاوڕەنگەکانى وتەبێژى کۆشکى ئیلێزیە هاوشێوەى ستایل وپۆشاکى کارەکتەرەکانى زنجیرە کارتۆنى تیلى تابیسى منداڵانە کەتێدا 4 کارەکتەرى کارتۆنى بە 4 ڕەنگى جیاواز کار لەسەر خەندە خستنەسەر لێوەکانى منداڵان دەکەن".
سیبیس ئیندیاى ( 40 ساڵ )، خانمە سیاسەتمەدارێکى بەرەگەز ئەفریقییە، باوکى بەیەکێک لەسیاسییە ناودارەکانى پارتى دیموکراتى سینگالى هەژمار دەکرێت، دایکێشى یەکێکە لەدیاریترین ئەو خانمە دادوەرانەى رۆلى گەورەیان هەبوو لەدامەزراندنى ئەنجوومەنى دەستوورى لەوڵاتى سینگال.
مێژووى پەیوەندى کردنی سیبیس ئیندیاى وتەبێژى کۆشکى ئیلێزیە، بەپارتى سۆسیالیستى فەرنسا کەدیڤید ماکرۆن سەرۆکى ئێستاى ئەو وڵاتە، سەرۆکایەتى دەکات بۆ ساڵى 2014 دەگەرێتەوە ئەو دەمەى وەکو فەرمانبەرێک لەوەزارەتى ئابوورى فەرەنسا دەستبەکاربوو، خودى دیفید ماکرۆنیش وەکو یاریدەدەرى ئەمیندارى گشتی لەکۆشکى ئیلێزیە.
ناوبراو، بەهۆى هەوڵەکانى بۆ سەرخەستنى هەڵمەتە هەڵبژاردنییەکەى دییفید ماکرۆن بۆ پۆستى سەرۆکایەتى فەرەنسا ساڵى 2016 لەلایەن سەرۆکى ئێستاى ئەو وڵاتەوە ڕەگەزنامەى فەرەنسى پیەخشرا.


سەرچاوە: ئاژانسەکان


PM:06:55:05/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌