نەیجیریا، ژمارەیەک لەژنانى دووگیان لە" کارگەیەکى بەرهەمهێنانى منداڵ" رزگار کران

لەڕووداوێکى تەمومژاویدا، پۆلیسى نەیجیریا 19 ژنى دووگیانى لەکارگەیەکى بەرهەمهێنانى منداڵ لەشارى لاگۆس رزگارکرد، کە لەلایەن گروپێکى نەناسراوەوە دەستبەسەر کرابوون .

لەو ڕووەشەوە بالا ئەلکانا وتەبێژى هێزەکانى پۆلیس، رایگەیاند" لەرێگاى چەند راپۆرتێکى تایبەتەوە ئاگادارکراینەوە بەبوونى 19 ژنى دووگیان لەکارگەیەکى شارى لاگۆس کەلەلایەن ژمارەیەک لەکەسانى نەناسراوەوە دەستبەسەر کرابوون بەئامانجى بازرگانیکردن بەمنداڵەکان لەپاش لەدایکبوونیان"، ڕوونیشیکردەوە" بەپێ بەدواداچوونەکان تەمەنى ئەو ژنانە لەنێوان 15 ـ 28 ساڵى دایە، نرخى فرۆشتنى ئەو منداڵانەش بەپێ ڕەگەز بووە، بۆ هەر مندالێکى کوڕ 500 هەزار نایرا تەرخان کرابوو بەرامبەر بە 300 هەزار نایرا بۆ منداڵە کچەکان".

شارى لاگۆس بەپایتەختى ئابوورى وڵاتى نەیجیریا هەژمار دەکرێت، وچوار دوورگەى گەورە لەخۆدەگرێت ( لاگۆس، ئیدۆ، ئیکۆیى ودورگەى فیکتۆریا ) .. بەپێ دوواین سەرژمێریش، ژمارەى دانیشتووانى دەگاتە 8789133 ملیۆن کەس.



سەرچاوە: ئاژانسەکان




PM:01:14:02/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌