لەباربردنی منداڵ لە ئوستوراڵیا یاسایی کرا


پڕۆژە پێشنیاری بە یاساییکردنی لەباربردنی منداڵ، دوای چەندین هەفتە لە کۆبونەوە و گفتوگۆکردنی پەرلەمان، ئەمڕۆ 26/9/2019 بۆ تەواوی ویلایەتەکانی ئوستوراڵیا قبوڵکرا.


لە دەرئەنجامی خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە شارەکانی ئوستوراڵیا، کە ماوەی هەشت هەفتەی خایاند، پەرلەمانی NSWسیدنی، پڕۆژە یاسای بە یاساییکردنی لەباربردنی منداڵی قبوڵکرد.

پێشتر لە سیدنی- ئوستوراڵیا، لەباربردن تەنها لەکاتێکدا یاسایی بوو، ئەگەر بهاتایە و نوسراوی دکتۆرێک هەبوایە تا مەترسی ئەو منداڵە بۆ سەر ژیانی دایکەکە پشتڕاست بکاتەوە.

لە پڕۆژە یاساییەکەدا سێ گۆڕانکاری بنچینەیی لە یاسای لەباربردندا کرابوو کە بریتی بوو لە:

1.سڕینەوەی لەباربردن لە لیستی تاوانەکاندا.

2.ڕێگەپێدانی هەر لەباربردنێک تا هەفتەی 22 ی سکپڕی.

3.ڕێگەدان بە لەباربردن دوای 22 هەفتە ئەگەر هات و منداڵەکە زیانی بۆ ژیانی دایکەکە هەبێت.

سەبارەت بەو کەسانەش کە زۆر لە دایکێک بکەن منداڵەکەی لەبارببات، یان ئەو کەسانەی ڕێگری لە دایکێک بکەن بۆ لەباربردن، یاسایەک سەرپێخراوە زۆ زیندانیکردنیان بۆ ماوەی دوو ساڵ.

ئەم چاکسازییە لە یاسای ئوستوراڵیادا، لەلایەن چەندین چالاکوانەوە ڕەخنەی لێگیراوە کە بەهۆی بیروباوەڕی تایبەتیی خۆیان یان تێروانینەکانیان سەبارەت بە لەباربردنی درەنگ وەخت، دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە.

جۆی هایلین یەکێک لە ئەندامانی پارتی کرێکاران بۆ ماڵپەڕی سی ئێن ئێن وتویەتی ''بە خۆم و هەموو فێمینیستەکانی سیدنی دەڵێم، لەکۆتاییدا دەستکەوتێکی مێژوویمان لەم وڵاتەدا تۆمارکرد. چیتر ژنان لە بەرامبەر بڕیاردان لەسەر جەستەی خۆیان زیندانی ناکرێن و ناکوژرێن.''



سەڕچاوە / سی ئێن ئێن + ئێم ئێس ئێن + بی بی سی


 


PM:04:57:26/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌