بێوەژنانی تانزانیا داوای مافی میراتی دەکەن


سەدان بێوەژنی تانزانی داوای فەراهەمکردنی مافی میراتی دەکەن لە وڵاتێکدا کە نەریتی باو، دوای مردنی هاوسارەکانیان، ژنان لە مافی میراتی بێبەش دەکات.

لە دۆدومای پایتەختی ئەو وڵاتە، سەدان بێوەژنی چەند وڵاتێکی ئەفریقی کۆبونەوە بۆ داواکردنی ئەو مافەی کە سەدان ژنی لە بارودۆخی ناهەمواردا هێشتۆتەوە.

لە هەندێک نەریت و کولتوری وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەفەریقادا، ژنان دوای مردنی مێردەکانیان لە میرات بێبەش دەکرێن، هەندێک کات ناچار دەکرێن هاوسەرگیری لەگەڵ برای مێردەکانیاندا بکەن.

هەرچەندە دەستووری تانزانیا مافی میراتی بۆ ژنان دەستەبەر کردووە، بەڵام داب و نەریتیان ئەم مافە پشتگوێ دەخات.

بەرێوەبەری کۆنگرەکە، بیاتریکا موینوکا،  ئاماژەی بەوەکرد، بێوەژنەکان تووشی سەختی و ناهەمواری زۆر دەبنەوە، لەوانە دەست گرتن بەسەر هەموو ئەو شتانەی ژنەکە کۆیکردۆتەوە و هەوڵی بۆداوە لەلایەن خێزانی هاوسەرە مردوەکانیانەوە.

چالاکوانان ئاماژە بەوە دەدەن، بەهۆی ئەم نەریتەوە، چەندین هەزار ژن لە ووڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەفریقا روبەڕوی دەربەدەری و هەژاری دەبنەوە. 

لە 2015دا،   UN لیژنەیەک بە ناوی هەموارکردنی یاسا و دابونەریتەکان ئاراستەی تانزانیا کرد بەتایبەتی جیاکاری دژی ژنان، ئەمەش لەدوای ڕەچاو کردنی دوو کەیسی ژنان لە کاتی دەرکرنیان و لە ماڵ و بێبەشکردنیان لە بینینی منداڵەکانیان  دوای مردنی مێردەکانیان.

بێ ئاگایی لە یاساکانی ژنان و نەبونی یارمەتی یاسایی هۆکارن بۆ پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لەلایەن خێزانەوە.




سەرچاوە / alanba + bbc +easybranches



PM:01:52:16/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 18 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌