ژنێکی ئازا رادیۆیەکی ژنان لە ئەفغانستان بەڕێوەدەبات

سەدیقە شێرزایی یەکەم رادیۆی تایبەت لە ژنانەوە بۆ ژنان لە ئەفغانستان بەڕێوەدەبات، سەرەڕای ڕێگری  نەریتە باوەکان و هەڕەشەی بەردەوامی ڕێکخراوی تاڵیبان. 

شێرزایی دامەزرێنەر و سەرنوسەری رادیۆی "ڕۆشانیی"ە و ساڵی 2008 لە شاری قوندوز لە هەوڵێکی تاکەکەسیدا خەونێکی ژنان دێنێتەدی، ئەوە لەکاتێکدایە زۆر بە دەگمەن  ژنان و کچان لە دەرەوەی ماڵ و لەژیانی گشتیدا دەبینرێن و دەنگیان دەبیسترێت.

"ڕۆشانی” لە باکوری ئەفغانستان لە جیهانی پیاواندا پەخش دەکات؛ لە شوێنێک کە چاوەڕوانی دۆزینەوەی وێستگەیەکی فێمینیستی تێدا ناکرێت، بەتایبەت ئەگەر لەلایەن ژنانیشەوە بەڕێوەببریت، بەڵام ئەو تێڕوانینە تا ساتی یەکەم پەخشی ئەو رادیۆیە تێڕوانینی زاڵ بوو. 

سەدیقە چەندجارێک لەلایەن تاڵیبانەوە ئاگادارکراوەتەوە پەخشی ڕادیۆکە بوەستێنێت، تا ئەو ڕادەیەی لە 2009دا وێستگەکە لەلایەن تاڵیبانەوە موشەکباران کرا؛ ناچار سەدیقە بۆ ماوەیەک پەخشەکەی وەستاند و داوای پاراستنی لە حکومەتی ئەفغانستان کرد، بەڵام  کەس نەهات بەدەنگییەوە. 

سەدیقە پاشەکشە لەبەردەم تاڵیباندا ناکاتە بژاردەی خۆی؛ بۆیە دوای چەند ڕۆژێک دەست بە پەخش دەکاتەوە، ئەو دەڵێت، "چۆک بۆ هەڕەشەکان دانادەین".

رادیۆکە، بە بیانوی ئەوەی ژنان سەرگەردان دەکات، کێشە لەنێوان ژن و پیاودا دروستدەکات و خێزان لەبەریەک هەڵدەوەشێنێت، بەردەوام روبەڕوی هەڕەشەی پیاوان بوەتەوە؛ تەنانەت بە سەدیقەشیان وتووە، " ئەم کارانە نەشیاو و خراپترن لەوەی ئەمریکییەکان دەیکەن".

لە کۆتایی ئەیلولی هەمان ساڵدا، تاڵیبان سەدیقە و کارمەندەکانی ناچارکرد  ڕادیۆکە بەجێبهێڵن، دواتر تاڵانیان کرد و مینڕێژیان کرد؛ تەنانەت دوای وەدەرنانی تاڵیبان و پاککردنەوەی لە مین، وێستگەکە دوو مانگ دادەخرێت. 

سەرەڕای ئەو هەمووسەختییەی کارمەندانی رادیۆکە پێیدا تێپەڕین، ئێستا "رۆشانی'' جارێکی تر پەخشدەکاتەوە.


سەرچاوە/ BBCnews



 


PM:02:40:15/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌