چالاکوانانی کەشوهەوا هەوڵی لەکارخستنی هەفتەی فاشن لە لەندەن دەدەن


دوێنێ بەر لە کردنەوەی هەفتەی فاشنی لەندەن چالاکوانان بەچەسپاندنی ماددەیەکی لەزگەیی بە لەشیانەوە بەرەنگاری گۆڕینی کەشوهەوایان کرد ،تا ڕایبگەیەنن بوونی کارگە پیشەسازیەکانی جل و بەرگ کاریگەری لەسەر کەشوهەوا دەبێت.

ئامانجی خۆپیشاندەرەکان ، لەکارخستنی هەفتەی فاشیۆنی لەندەنە کە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، و براندە بەناوبانگەکانی وەک بیربیری و ڤیکتۆریا بێکام و ئێدرم کە کۆلێکشنی فاشنی ژنانە بۆ بەهاری 2020 لەخۆ دەگرێت.

گروپەکە، لە چەند مانگێکی ڕابردوودا ناڕەزایی زۆریان دەربریوە سەبارەت بە گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا و داوا دەکەن کە بەدواداچوونی بۆ بکرێت. بەمەش قونسوڵی فاشن لە لەندەن بریاری دواخستنی ئیڤێنتەکەی دا.

5 چالاکوان ، جلی سپیان لەبەر کردبوو و پەڵەی شێوە خوێنیان با خۆیاندا چەسپاندبوو لەبەردەم دەرگای بینایی سەرەکی تایبەت با چالاکی هەفتەی فاشن لە لەندەن. و چالاکوانەکانیتریش بۆ ماوەیەک لەسەر پەڵەیەکی شلی شێوە پەمەیی راکشابوون ، و دەیانگووت ئەمە بۆ دەربرینی خوێنە.

بەڕێوبەری ئەنجومەنی فاشن لە لەندەن، کارۆلاین رەش، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دواخستنی هەفتەی فاشن لە لەندەن "چارەسەری کێشەکە ناکات بەو ڕێگە پیشەسازیە تا مەمەڵە لەگەڵ گۆڕانی لە ناکاوی کەش وهەوا بکات".

هەفتەی فاشن لە لەندەن دووەم وێستگەی وەرزی فاشنە کە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت ، و لە نیویۆرک دەستی پێکردووە و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ میلان و پاریس.


سەرچاوە/ Reuters - dailymail


AM:11:15:14/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 74 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌