قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری دەداتە خانمان


به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی تیایدا، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ ماكیاژێكدا ده‌گرن زیان به‌پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت، شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ و له‌ پێشانگای زانیار ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ ماكیاژێكی جوانكاری خانماندا گیراوه‌ به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی شوێنه‌كه‌ داده‌خه‌ن، له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه‌ به‌ركه‌وتنی به‌ روناكی ماكیاژه‌كه‌ زیان به‌ پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت.

پێشانگای زانیار له‌ كاسۆمۆڵ ئه‌وجۆره‌ ماكیاژه‌ كه‌له‌بازاڕ پێی ده‌وترێت (ئه‌ساس) كردۆته‌ ناو تیوبێكی شوشه‌ و به‌له‌زگه‌یه‌كی چاپكراو كردویه‌تی به‌ ماكیاژێكی ماركه‌ و به‌نرخێكی (25) هه‌زار دینار به‌ خانمانی فرۆشتووه‌، له‌كاتێكدا نرخه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ته‌نها سێ هه‌زار دیناره‌، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانی (غش تجاری)یه‌ و یاسا سزای خۆی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه‌.

له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كارلێك له‌نێوان پێكهاته‌ی ماكیاژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ روناكی روونه‌دات كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ماكیاژه‌كه‌ كردوه‌ته‌ ناو ده‌فرێكی ره‌نگ ره‌شه‌وه تازیان به‌ به‌كارهێنه‌رانی نه‌گه‌یه‌نێت‌ به‌ڵام به‌هۆی كردنه‌ ناو تیوبێكی شوشه‌وه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نی پێشانگای زانیار ئۆكسان روده‌دات و پێستی خانمان توشی حه‌ساسیه‌ت، په‌ڵه‌، زیپكه‌ و سوربوونه‌وه‌ ده‌كات و زیان به‌ ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ پێشانگای زانیار داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.‌



چاوی خەڵک

PM:07:00:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 47 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌