زەهرە دۆغان هاوار و ئازاری ژنان دەکێشێت

 

زەهرە دۆغان هونەرمەند و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی لەدایکبووی دیاربەکرە. لە ساڵی1989 لەدایک بووە، لە زانکۆی دیکلێ بەشی هونەرە جوانەکانی خوێندووە. سەرنووسەری ''ژینها'' یە کە ئاژانسێکی هەواڵی کوردیە و گشت ستافەکەی لە ژنان پێکهاتوون. لە ماوەی جەنگی عێراق و سوریا، هەواڵسازی کردووە و یەکەم ڕۆژنامەنووس بووە کە لەگەڵ ژنانی یەزیدی چاوپێکەوتنی کردووە.

زەهرە دۆغان ساڵی 2016 لە ماردین بۆ ماوەی 141 ڕۆژ زیندانی دەکرێت، لەماوەی زیندانیکردنیدا زەهرە وێنەی دەکێشا و کاتێک ئازادبوو گەلەرییەکی تایبەت بەو وێنانەی کە لەزینداندا کێشابوونی لەژێر ناونیشانی ''141 ڕۆژ'' کردەوە.


زەهرە دەڵێت ''نازانم بۆچی زیندانییان کردین، بەڵام دەزانم کە بە ئیرادە و هێزێکی زیاترەوە هاتینە دەرەوە.''

هەروەها لە ساڵی 2017 فەرمانی زیندانیکردنی لەلایەن دادگای تورکیاوە بۆ ماوەی دوو ساڵ و نۆ مانگ بۆ دەرچوو، بەهۆی ئەوەی کە وێنەی یەکێک لە شارە کوردییەکانی کێشابوو لەکاتێکدا بەدەستی تورکیا داگیرکاری دەکرێت. ئەم زیندانیکردنەی زەهرە دەنگی زۆری لێکەوتەوە لە جیهاندا و چەندین هونەرمەند پشتگیری خۆیان بۆ زەهرە دۆغان دەربڕی و داوای ئازادکردنیان دەکرد، بەشێکی هونەرمەندە جیهانییەکانیش ئەم پاڵپشتییەیان لەڕێگەی هونەرەوە دەربڕی.

زەهرە دۆغان دەڵێت ''تەنها لەبەر ئەوەی وێنەی شارێکی داگیرکراوی کوردستانم کێشابوو و ئاڵای تورکیام وەک ڕەخنە لەسەر کێشابوو، فەرمانی زیندانیکردنم بۆ ماوەی دوو ساڵ و دە مانگ بۆ دەرچوو"



'' نازانم بۆچی زیندانیان کردین، بەڵام دەزانم کە بەهێز و ئیرادەیەکی زیاترەوە هاتینە دەرەوە. ''



ژن لە کارەکانی زەهرە دۆغاندا، دەتوانین لە تەواوی کارەکانی زەهرەدا کە تایبەتن بە ژنان، ئەو ئازار و هاوارانە ببینین و ببیستین کە ژنان لە کۆمەڵگای کوردیدا دەیچێژن. زەهرە بە کراوەیی و ئاشکرا ئازاری ژن و دایکەکان لەڕێگەی وێنەکانییەکەوە دەگێڕێتەوە. لەم وێنانەی خوارەوە بینەری کارەکانی زەهرە دۆغان بن:



چاوی خەڵک

سەرچاوە / Voice project – Kedistan Net

 


 


PM:12:25:11/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 43 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌