بۆچی ژنان گونجاوترن بۆ گەشتەکانی بۆشایی ئاسمان؟


دەیان ساڵە ئەو تیمانەی ناسا بۆ گەشتە ئاسمانییەکان دایان دەنێت و دەیاننێرێت زۆرینەیان پێک هاتووە لە پیاو.
بەپێی ژمارەکان بە نزیکەیی لە 11% گەشتە ئاسمانییەکان لە ژنان پێکهاتووەو لە 89% ی پێکهاتووە لە پیاوە. وە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ناشیوناڵ جوگرافیک دەریخستووە کە ژنان گونجاوترن تا رابهێنرێن بۆ گەشتە ئاسمانییە دوورو درێژەکان و ناردنی تیمی ژنان بۆ گەشتە ئاسمانیەکان بودجەیەکی زیاتر دەگەرێنێتەوە.
مارگرێت ویتکامب ، پارێزەری مۆزەخانەی نیشتمانی بۆ فرۆکە و گەشتە ئاسمانیەکان ووتی" ناسا خۆی بەدوور دەگرێت لە ناردنی ژنان لە گەشتە ئاسمانیەکان بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکان، لەکاتێکدا ژنان گونجاوترن بۆ گەشتە ئاسمانیەکان زیاتر لە پیاوان".
بەرێوبەری پێشووی بەرنامەی ناسا و  بەرێوبەری بەرنامەی ئاسمانی، واین هیل ئەوەی پشت راست کردەوە، کە کێش رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بۆشایی ئاسماندا ، هەتا کێشی کەسەکە زیاتر بێت ئەوا پێویستی بە سوتەمەنی زیاترە . بە شێوەیەکی گشتی ، ژنان بەشێکی کەمتر لە خواردن و ئۆکسجین و پێداویستیە گرنگەکانی تر بەکاردەهێنێت  بۆ مانەوەی مرۆڤ لە بۆشایی ئاسماندا.
لە گەشتێکی 4 مانگی بۆ مارس، کیت گرین ئەوەی تێبینی کرد کە ژنان لە چاو پیاوان کەمتر لە نیوە ووزەیان بەکارهێناوە ، سەرەرای بوونی لێکچوون لە چالاکییەکیەکان . هەروەها ژنان رێژەی کەمتر لە دووانە ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەمدەهێنێت و پاشەرۆی کەمتر دەبێت بەمەش بەکارهێنانەوەو خۆ رزگارکردن لە پاشەرۆکان ئاسانتر دەبێت.


سەچاوە: ئاژانسەکان ، womens news

PM:02:03:10/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌