داتای جیهانیی سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان

1. بەپێی توێژینەوەیەک داتا کۆکراوەتەوە کە لەو 87 هەزار ژنەی لە ساڵی 2017 لە جیهاندا بەمەبەست کوژراون، زیاد لە نیوەیان لەلایەن هاوبەشی ژیانیان، باوک و برا و خێزانی خۆیانەوە کوژراون، ئەمەش بەو واتایەی کە لە تەواوی جیهاندا لە هەر ڕۆژێکدا 137 ژن بەدەستی خێزانەکانی خۆیان دەکوژرێن.

2.لە 82% ی ژنانی پەرلەمانتار و ژنانی بەشدار لە کایەی سیاسیدا بەشداری توێژینەوەیەکیان کردووە کە لەلایەن یەکەی پەرلەمانەوە لە پێنج هەرێمدا سەرپێخراوە، و ڕیپۆرتیان داوە کە ڕووبەڕووی تودوتیژی دەروونی بوونەتەوە یاخود هەراسانی سێکسی کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە هەڕەشەی کوشتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری تایبەتی و وێنە و دەنگ و ڕەنگی تایبەتی ژیانی ژنان، لەکاتێکدا ئەوان تەنها خەریکی خزمەتکردن بوون.

3.بەپێی ئەو داتایانەی لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆکراونەتەوە، ئەو کوڕانەی بە چاوی خۆیان بینیویانە باوکیان توندوتیژی بەرامبەر دایک و خوشکەکانیان بەکاردەهێنێت، یاخود ئەو کوڕانەی خۆیان لە تەمەنی منداڵیدا دووچاری توندوتیژی بوونەتەوە لەلایەن باوکیانەوە، بە ڕێژەیەکی زیاتر بەشداربوون لە بەکارهێنانی توندوتیژی لە حاڵەتە تۆمارکراوەکاندا، بەرامبەر بەوانەی لە منداڵیدا ئەو دیمەنانەیان نەبینیوە.

4.بەپێی توێژینەوەیەک خەمڵێنراوە کە لە50% ی ژنانی جیهان لەلایەن کەسانی بێگانەوە دووچاری توندوتیژی جەستەیی و سێکسی بوونەتەوە، ئەمە جگە لە گێچەڵی سێکسی. هەروەها لە 70%ی ژنان لەلایەن کەسە نزیکەکانی خۆیانەوە دووچاری توندوتیژی بوونەتەوە، توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو ژنانەی لەلایەن کەسە نزیکەکانی خۆیانەوە دووچاری توندویژی بوونەتەوە بە ڕێژەییەکی زیاتر تووشی خەمۆکی و ڤایرۆسی ئایدز بوون.

5.لە 70%ی کچانی گەنج و ژنانی پێگەیشتوو لە جیهاندا دووچاری چەوساندنەوەی جەستەیی بوونەتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە هاوسەرگیری زۆرەملێ یان بڕینی بەشێک لە جەستەیان، کە دەکاتە سێ منداڵ لە کۆی هەر چوار منداڵێکدا.

6.بەپێی توێژینەوەیەک خەمڵێنراوە کە 650 ملیۆن کچ پێش تەمەنی هەژدە ساڵی هاوسەرگیریان کردووە. هێشتاش لە ڕۆژهەڵات و ئەفریقادا لە کۆی هەر 10 کچێکدا چوار کچ پێش تەمەنی 18 ساڵی هاوسەرگیری دەکەن. بەشوودانی منداڵ بەڕێژەیەکی زۆر منداڵبوونی ناتەندروست و خەمۆکی و گۆشەگیری دایکەکەی لێ دەکەوێتەوە.

7.بەلایەنی کەمەوە 200 ملیۆن ژن و کچخەتەنەکراون لە 30شاردا. لە زۆربەی ئەم شارانەدا، کچان لە خوار تەمەنی پێنج ساڵیدا بوون.

8.بە نزیکەیی 15 ملیۆن ژنانی گەنج لەنێوان تەمەنی 15 بۆ 19 ساڵ لە جیهاندا دووچاری سێکسی زۆرەملێ بوونەتەوە. 9 ملیۆن لەو کچانە بوونەتە قوربانی لە ساڵانی ڕابردوودا. لە زۆرینەی وڵاتەکاندا کچانی پێگەیشتوو بەدەستی مێردەکانیان، هاوکارەکانیان و هاوڕێ کوڕەکانیان ڕووبەڕووی سێکسی زۆرەملێ بوونەتەوە. بەپێی ئەو داتایانەی کۆکراونەتەوە تەنها 1%ی ئەو کچانە پەنایان بۆ هاوکاری بردووە.

9.لە جیهاندا، لە کۆی هەر سێ خوێندکارێکدا یەکێک لەلایەن هاوپۆلەکانییەوە ڕووبەڕووی سوکایەتی پێکردن بووەتەوە، کە تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 15 ساڵدایە. کچان بە ڕێژەیەکی زیاتر لە کوڕان ڕووبەڕووی سوکایەتیپێکردنی دەروونی بوونەتەوە. توندوتیژی خوێندنگەکان پەیوەند بە نایەکسانی ڕەگەزیەوە یەکێکە لە بەربەست و ئاستەنگییەکانی زامنکردنی پەروەردەیەکی تەندروست بۆ کچان.

10.لە 20%ی کچانی زانکۆ لە ڕاپرسییەکدا کە لە 27 زانکۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان کراوە ئاماژەیان بەوە داوە کە ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە.

11.·داتاکان دەریانخستووە کە لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا لە کۆی هەر10 ژنێکدا یەکێک ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی سۆشیاڵ میدیا بووەتەوە لەڕێگەی نامە، ئیمەیڵ یان تەلەفون و وێبسایتەکانەوە،ئەو ژنانە تەمەنیان بە گشتی لەنێوان 18 بۆ 29 ساڵدا بووە.

12.لە توێژینەوەیەک کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە لە 60%ی ژنان ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی سەرشەقام بوونەتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە تەعلیق، قسەی نابەجێ، سەیرکردن و دواکەوتن. ئە کوڕانەشی لە منداڵیدا ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەبووە کە ببنە یەکێک لەو کەسانی گێچەڵی سێکسی بە کچان دەکەن.

13. ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لە ئوستوراڵیا کراوە دەریدەخات کە لە 39%ی ژنان لە تەمەنی 15ساڵی بەرەو سەرەوە کە کاردەکەن، لە شوێن کارەکانیان ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە.



 




وەرگێڕان: ساڤان عبدالرحمن

سەرچاوە: یو ئێن وۆمێن


PM:12:15:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌