وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی ڕێگری لە پیری دەکات


زانایانی بواری تەندروستی بەریتانیا ئاشکرایان کرد، کە بەرزکردنەوەی قورسایی یارمەتی بەهێز بوونی ماسولکەکان دەدات و ئێسکەکان پتەو دەکات لەگەڵ چوونە پێشەوە لە تەمەندا.
هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کەسە پێگەیشتووەکان پێویستە کۆرسی یاری بەرزکردنەوەی قورسایی وەربگرن چونکە سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی. بۆ ئەمەش پێویستە هەفتەی دووجار یاری بکەن.
ئەم یاریەش دەتوانیت بێ ئەوەی بچیت بۆ هۆڵی وەرزشی لەماڵەوە ئەنجامی بدەیت ئەویش بە بەرزکردنەوەی منداڵ یاخود کیسەی قورس.
هەر لە تەمەنی 50 ساڵیدا پری ئێسکەکان و ماسولکەکان بەرەو لاوازی دەروات ، کە وا لە کەسەکان دەکات نەتوانن بە شێوەیەکی باش بجوڵێنەوە، یاخود ئەرکەکانی رۆژانەیان باش جێبەجێ بکەن.
ئەو کەسانەی تەمەنێکی زۆریان هەیە پێویستە لەژێر چاودێری کەسانی شارەزادا ئەم وەرزشە ئەنجام بدات ، بۆ ئەوەی توشی پێکدادان نەبێت.


سەرچاوە : ئاژانسەکان



AM:10:11:08/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 33 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌