دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری دەرەوەی سوید لە پۆستەکەی


وەزیری دەرەوەی سوید مارگوت فالستروم ، دەست لە کار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند. 
مارگوت لە بریاری دەست لە کار کێشانەوەی لە پۆستەکەی دڵنیایدا کە هیچ ناکۆکیەکی نییە لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەی ، و ئاماژەی بەوە کرد  وازهێنانی دەگەرێتەوە بۆ هۆکاری خێزانی کە پێویستە کاتی زیاتر لەگەڵ هاوسەر و منداڵ و نەوەکانی بەسەر بەرێت.
هەروەک لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند" کاتی ئەوە هاتووە کە کاتی زیاتر لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانم و نەوەکانم بەسەر بەرم ، بەمەش ئارەزووی چوونە دەرەوەم لە وەزارەت و وازهێنانم لە پۆستی وەزیری دەرەوە بە سەرۆک راگەیاند".

مارگوت فالستۆم کێیە؟
فالستۆم بۆ ماوەی 5 ساڵە پۆستی وەزیری دەرەوەی سویدی وەرگرتووە ، و سەر بە " حیزبی شۆسیالیستی دیموکراتی"يه  ، و لە چەند ساڵی رابردوودا بوو بە کەسایەتیەکی جیهانی ناسراو، بە تایبەتی دوای پاڵپشتی کردن و دانپێنانی بە دەوڵەتی فەلەستین.
مارگوت فالستۆم ی تەمەن 65 ساڵ لە 28 ی ئەیلولی ساڵی 1954 لەدایک بووە، لە سکیلیفتیا. و بۆ ماوەی 40 ساڵە خەریکی کاری سیاسیە.
لە ساڵی 1976 بۆ یەکەم جار دەچێتە پەرلەمانی سویدی ، و وەک وەزیری کاروباری شار دەست بەکار دەبێت بۆ ماوەیەک لە مانگی تشرینی یەکەمی 1988 ، و مانگی تشرینی 1991 ، وە لە مانگی تشرینی 1994 پۆستی وەزیری رۆشنبیری وەرگرت تا مانگی ئازاری 1996.
وە لە ساڵی 2014 دەستبەکار بوو وەک وەزیری دەرەوەی سوید هەتاوەکو کاتی دەست لەکێشانەوەی لە پۆستەکەی.
لە ماوەی کار و چالاکیەکانی لە سیاسەت و حکومەت و دامەزراوە حکومی و شارەوانی ، و رێکخراوەکان بە وەزیرێکی سەربەخۆ ناسراوە .  و 3 کتێبی نووسیوە.



سەرچاوە: ئاژانسەکان – RT - skynews


PM:12:42:07/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌