بە تەمەنترین دایک لە جیهاندا



مانگایامایی هندیی تەمەن 74 بوو بە بەتەمەنترین دایک لە جیهاندا پاش ئەوەی لە چەند رۆژێکی ڕابردوودا توانی دووانەیەکی تەندروست بهێنێتە دنیاوە ، ئەویش لە رێگەی بلووریەوە.
مانگایاما و یاراماتی بە بەخت لە ساڵی 1962 هاوسەرگیریان کردووە ، دووچاری  زەحمەتی زۆر بونەتوە بە درێژایی دەیان ساڵ، سەرەڕایی سەردانکردنی چەندەها پزیشکی شارەزاو هەوڵدانی زۆریان بێ سوود دەبێت بۆ 54 ساڵی هاوسەرگیریان.
پاش ئەوەی 25 ساڵ بەسەر  تەمەنی نائومێدی تێپەردەبێت، مانگایاما خەونی بەهێزی بوون بە دایک ی لە دەست نادات.
لە ساڵی رابردوودا هیوایەکیان بەدەست هێنا ، کاتێک دراوسێ تەمەن 55 ساڵەکەیان توانی لە رێگەی بلووریەوە منداڵی ببێت ، مانگایا و هاوسەرەکەی بریاریاندا کە هەمان رێگە بگرنە بەر .
دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و مانەوایان لەژێر چاودێری پزیشکدا توانیان بە سەرکەوتووی خەونەکەیان بێننە دی و دووانەیەکی تەندروستیان ببێت.

سەرچاوە : odditycenteral



PM:05:08:06/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌