بەشداریکردنی ئافرەتان لە هۆلیوود لە زیادبووندایە

لە دوو لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە ،لە ساڵی پارەوە بەشداری کردنی ئافرەتان لە بواری سینەمایی و تەلەفیزیۆنی ئەمەریکیدا بەشێوەیەکی دیار زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە  چ لە ڕووی رۆڵ بینین یاخود کاری گرنگی پشت پەردە وەک دەرهێنان و نووسین.

بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەی کۆڵیژی ئەنینبرغ بۆ رۆژنامەوانی و میدیا لە زانکۆی سازرن لە کارلیفۆرنیا ئەنجامدا ، دەرکەوتنی ئافرەت چ لە بینینی رۆڵ یاخود بەشداری کردن لە باشترین 100 فیلمدا لە ساڵی 2018 دا 39 فیلم بووە ، بە بەراورد بە ساڵی 2017 کە تەنها 33 فیلم بوەو تەنها 20 فیلم لە 2007 دا.
 رێژەی ئەو کەسانەی بەشداری کردووە بە رەچەڵەک ئەفریقی و ئاسیایی زۆر زیاترە لە چاو 12 ساڵی پێشوودا، وە بەشداریکردنی ئافرەتان لە فیلمی جوڵاو و سەرکێشی زیاتر بووە.
هەروەها لێکۆڵینەوەی سەنتەری خوێندنی ئافرەتان لە سینەما و تەلەفیزیۆن لە زانکۆی سان دییگۆ دەریخستووە ، بەشداریکردنی ئافرەتان لە کاری تەلەفیزیۆنی بەرزبوونەوەیەکی زۆر بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە کە بە رێژەی 45% بووە ، بە بەراورد بە 40% لە وەرزی تەلەفیزیۆنی 2017-2018.
رێژەی بەشداریکردنی ئافرەتان لە پشت پەردەوە بۆ کار و ئەرکی تەلەفیزیۆنی ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینیوە بە رێژەی 31% ،ئەمەش بەشی بەرهەمهێنان و دەرکردن و نوسین و فۆتۆگرافی و بەشی تر لەخۆ دەگرێت.


سەرچاوە: skynews


PM:12:27:05/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 43 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌