هه‌رێمى كوردستان.. سكاڵا تۆمار كردن له‌لایه‌ن ژنان وكچانه‌وه‌ زیادى كردووه‌

به‌پێ ئامارێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنان له‌هه‌رێمى كوردستان، تۆماركردنى سكاڵا له‌لایه‌ن ژنان وكچانه‌وه‌ له‌پێنج مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 2019 ڕووى له‌زیادبوون كردووه‌.

هه‌ر به‌پێ ئاماره‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رنگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنان له‌هه‌رێمى كوردستان،، له‌ماوه‌ى پێنج مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 2019 چوار هه‌زار و75 سكاڵا له‌لایه‌ن ژنان وكچانه‌وه‌ تۆمار كراون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌به‌راورد به‌ئامارى 5 مانگى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو 2018 (368) سكاڵا زیادیكردووه‌، هاوكات هه‌ر له‌پێنج مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیشدا 2019 ( 43) ژن وكچ له‌هه‌رێمى كوردستان ڕوبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێكسى بونه‌ته‌وه‌ كه‌ئه‌وه‌ش به‌ به‌به‌راورد به‌ئامارى پێنج مانگى یه‌كه‌مى 2018 كه‌میكردووه‌ كه‌( 46) حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى بوون.

ئاماره‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى دژ به‌ژنان له‌هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له‌مساڵدا 67 ژن سووتاون و55 ژنیش خۆیان سوتاندووه‌.. هه‌روه‌ها 22 ژن كوژراون و 32 ژنیش خۆیان كوشتووه‌، سه‌رجه‌مى ئه‌و ئامارانه‌ش جگه‌ له‌تۆماركردنى سكاڵا به‌به‌راورد به‌پێنج مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 كه‌میانكردووه‌.

چاوى خه‌ڵك




AM:09:43:14/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌