د.ئیبتیسام: ئه‌ركى داهاتووم گرنگیدانى زیاتره‌ به‌قه‌ڵه‌م، رۆڵى ژن له‌كایه‌ رۆشنبیرییه‌كان

له‌شارى سلێمانى ژنێك وه‌كو سه‌رۆكى نوێى بنكه‌ى ڕووناكبیرى گه‌لاوێژ هه‌ڵبژێردرا.

د.ئیبتیسام ئیسماعیل ڕاگرى كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانى زانكۆى سلێمانى، سه‌رۆكى نوێ بنكه‌ى ڕووناكبیرى گه‌لاوێژ، تایبه‌ت به‌ماڵپه‌رى چاوى خه‌ڵك، وتى"بنكه‌ى ڕووناكبیرى گه‌لاوێژ له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنه‌وه‌ سیمبولێكى ئه‌ده‌بیى وسه‌رده‌میانه‌ى شارى سلێمانى وناوچه‌كه‌ بووه‌ به‌گشتى، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین شارایه‌كى تر بكه‌ین به‌به‌رگى ئه‌و بنكه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش له‌رێگاى دروستبوونى په‌یوه‌ندى ئۆرگانى له‌گه‌ڵ داموده‌زگا كه‌لتوریه‌كان وهه‌روه‌ها گرنگیدانى زیاتریش به‌قه‌ڵه‌مى ژن له‌كایه‌ رۆشنبیرییه‌كان "، جه‌ختى له‌وه‌شكرد" له‌فیستیڤاڵه‌كانى پێشووى بنكه‌ى گه‌لاوێژ زۆرترین كارى مه‌عریفى وده‌ق پێشان دراون كه‌ئه‌وه‌ش مایه‌ى ستایش وخۆشحاڵییه‌، وه‌كو خۆشم ده‌بمه‌ ته‌واوكه‌رى ئه‌و كاروانه‌ به‌ڕه‌چاوكردنى زیاترى رۆڵ وخامه‌ى ژن له‌بوواره‌كه‌ ".

چاوى خه‌ڵك: ئه‌ڤین


AM:09:23:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌