پاڵه‌وانى زنجیره‌ دراماى نور: دۆخه‌كه‌ مایه‌ى نیگه‌رانییه‌

توبا تویوكستون خانمه‌ ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى توركى، نیگه‌رانى خۆى له‌دۆخى سینه‌ما له وڵاته‌كه‌ى خسته‌ڕوو، جه‌ختى له‌وه‌ش كرد" سیاسه‌ت باڵى به‌سه‌ر سینه‌مادا كێشاوه‌، ژنانى سینه‌ماكاریش بواریان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌ كار له‌سه‌ر باشتربوونى دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى ژنان بكه‌ن له‌وڵاته‌كه‌یان". 

توبا بویوكستون پاڵه‌وانى زنجیره‌ دراماى (نور)، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دوێنى سێشه‌مه‌ 2/7/2019 تایبه‌ت به‌ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى، وتى" دۆخه‌كه‌ مایه‌ى نیكه‌رانییه‌.. سینه‌ما قۆرغكراوه‌ له‌لایه‌ن  پیاوانى باڵاده‌سته‌وه‌، ژنانى سینه‌ماكاریش بووارى ته‌واویان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌ وێناى ڕاسته‌قێنه‌ى ژنان له‌كۆمه‌ڵگادا بخه‌نه‌ڕوو"، هه‌روه‌ها وتیشى" سیاسه‌ت باڵى به‌سه‌ر سینه‌مادا كێشاوه‌، زۆرێنه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیش ته‌نها به‌ئامانجى بازرگانى كردن وخسته‌ڕووى وێنایه‌كى ته‌واو جیاوازن له‌ژیانى ڕاسته‌قینه‌ى كۆمه‌ڵگا له‌سه‌رده‌مى ئێستاى ده‌وڵه‌تى توركیا.. له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ رۆڵى ژنانى سینه‌ماكار زیاتر له‌هه‌موو كات به‌ په‌راوێزخراوى ماوه‌ته‌وه‌".
توبا بویوكستون، له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو" ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى ژنان له‌سه‌رده‌مى ئێستادا واقعێكى دژواره‌و ناكرێت سینه‌ما بۆ ئارایشت وجوانكردنى ئه‌و واقعه‌ تاڵه‌ به‌كاربهێنرێت به‌ڵكو، ئه‌ركى سینه‌ماكارانه‌ دوور له‌هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكى سیاسى كار له‌سه‌ر باشتربوونى دۆخه‌كه‌ بكه‌ن وسینه‌ما تێكه‌ڵ به‌بووارى سیاسه‌ت نه‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانى خۆیان".

چاوى خه‌ڵك: ئه‌ڤین
سه‌رچاوه‌: ئاژانسى ئه‌نادۆڵ 


PM:12:17:03/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌