ئامێرێكى نۆى بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گێچه‌ڵى سێكسى له‌شوێنه‌ گشتیه‌كان

به‌مه‌به‌ستى رێگرى كردن له‌ته‌شه‌نه‌كردنى زیاترى حاڵه‌ته‌كانى گێچه‌ڵى سێكسى به‌رامبه‌ر به‌ژنان له‌شوێنه‌ گشتییه‌كاندا، كۆمپانیایه‌كى ئیتاڵى داهێنانێكى نوێى خسته‌ڕوو.. به‌رێوبه‌رى كۆمپانیاكه‌ش وتى" ئامانجمان پاراستنى ژنان وكچانه‌ له‌هه‌ر ڕووداوێك شكۆ وكه‌سایه‌تییان بكاته‌ ئامانج".

له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ڕاشێل كالیڤارو به‌رێوبه‌رى كۆمپانیاى" FAALY "، بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئامێره‌ ئه‌لیكترونییه‌كان، تایبه‌ت به‌ئاژانسه‌ میدیاییه‌كانى ئیتاڵیا وتى" به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ لووله‌كێكى كاره‌بایى به‌درێژى 18سم، ژنان ده‌توانن له‌ساته‌وه‌ختى ڕووبه‌روونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى گێچه‌ڵ پێكردن به‌كارى بهێنن بۆ پاراستن ودوورخستنه‌وه‌ى كه‌سانى تاوانبار له‌خۆیان"، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شكرد" به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ پاترییه‌كى به‌هێز له‌خۆده‌گرێت به‌مه‌به‌ستى شه‌حن كردنى پێشوه‌خت، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانیشدا شه‌پۆلێكى كاره‌بایى به‌هێز ئاڕاسته‌ى كه‌سى به‌رامبه‌ر ده‌كات وده‌رفه‌تى ته‌واویش به‌ژنان وكچان ده‌به‌خشێت بۆ خۆ رزگار كردن له‌هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو تاوه‌كو ماوه‌ى 2 كاتژمێرى ته‌واو كه‌ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كى گونجاوه‌ بۆ داواكردنى هاوكارى یاخوود، خۆگه‌یاندن به‌نزیكترین بنكه‌كانى پۆلیس".

سه‌رچاوه‌: FRANCE 24


AM:11:46:26/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌