كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى ئه‌مریكا، نه‌هینى گۆرینى ڕه‌نگى قژى ئاشكراكرد

دوابه‌دواى یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌كچانى ئیسپانیا له‌قۆناغى دووه‌مى یارییه‌كانى مۆندیالى ژنان 2019 بۆ یارى تۆپى پى..  میغان ڕاپینۆ كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى ئه‌مریكا، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا نه‌هێنى گۆرینى ڕه‌نگى قژى بۆ مۆر ئاشكراكرد، وتى" گوزارشت له‌ژنبوونم ده‌كات".

میغان ڕاپینۆ یاریزانى ژماره‌ 15، كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى ئه‌مریكا، وتیشى" له‌زۆرینه‌ى یارییه‌ هه‌ستیاره‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌مدا په‌نا بۆ گۆرینى ڕه‌نگى قژم ده‌به‌م ئه‌وه‌ش وه‌كو پاڵنه‌رێكى مه‌عنه‌وى بۆ خستنه‌ڕووى ته‌واوى تواناكانم له‌یاریگادا".. جه‌ختى له‌وه‌شكرد" ڕه‌نگى مۆر تایبه‌تمه‌ندى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ژیانى كه‌سێیه‌تیم، گۆزارشتى ته‌واو له‌ژنبوونم ده‌كات..  له‌و ڕووانگه‌یه‌شه‌وه‌ گه‌شبینى و وزه‌ى زیاترم پێده‌به‌خشێت بۆ به‌رده‌وام بوون وگه‌یاندنى هه‌ڵبژارده‌كه‌م به‌لوتكه‌ى پاڵه‌وانیتییه‌ جیهانییه‌كان".

هه‌ڵبژارده‌ى ژنانى ئه‌مریكا بۆ تۆپى پێ، یه‌كێكه‌ له‌به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانى قۆناغى چاره‌كى كۆتایى مۆندیاڵى ژنان 2019 له‌وڵاتى فه‌ره‌نسا، هاوكات هه‌ڵگرى 3 نازناوى جیهانى هه‌مان پاڵه‌وانیتیشه‌ بۆ ساڵانى (1991، 1995 وهه‌روه‌ها 2015 ). 

سه‌رچاوه‌:  beiN SPORTS


PM:08:19:25/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 46 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌