دایكان وباوكان له‌به‌رده‌م بژارده‌یه‌كى چاره‌نوس سازدان

توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى نوێ ده‌ریده‌خات، دابه‌شكردنى ئه‌ركى رۆژانه‌و له‌به‌رچاوگرتنى خواسته‌ جۆراوجۆره‌كانى تاك له‌ته‌مه‌نى منداڵیدا رۆلى سه‌ره‌كى ده‌گیرێت له‌چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى دادپه‌روه‌رى ونه‌هێشتنى ئاماژه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى جیاكارى ره‌گه‌زى، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ دایكان وباوكان به‌رپرسیارێتیه‌كى چاره‌نووس سازیان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ.

توێژینه‌وه‌كه‌، كه‌له‌لایه‌ن جیل یافۆرسكى پسپۆرى بووارى كۆمه‌ڵناسى له‌زانكۆى نۆرث كارۆلینا ـ ویلایه‌تى تشارلۆتى له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات" ته‌مه‌نى منداڵى قۆناغێكى هه‌ستیاره‌ له‌ژیانى تاكه‌كان، زۆرجاریش دایكان وباوكان له‌و ته‌مه‌ندا كۆمه‌ڵه‌ ئه‌ركێكى دیاریكراو له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌گه‌ز بۆ منداڵه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن وه‌كو وابه‌سته‌ كردنى كچان به‌ئیش وكارى رۆژانه‌ى ناوماڵ، وگرنگیدانى زیاتر به‌شێوازى حه‌وانه‌وه‌و حه‌زه‌كانى منداڵه‌ كوڕه‌كان له‌ژێنگه‌ى ده‌ره‌وه‌دا".. جیل یافۆرسكى پسپۆرى بووارى كۆمه‌ڵناسى له‌زانكۆى نۆرث كارۆلینا، ڕوونیشیده‌كاته‌وه‌" ئه‌گه‌ر دایكان وباوكان هه‌نگاوه‌كانیان به‌ئاراسته‌ى یه‌كسانى ڕه‌گه‌زى وه‌كو بنه‌ماى مامه‌ڵه‌كردن چڕتر بكه‌نه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان نه‌رێنى ده‌بن،  رۆلێكى گه‌وره‌ش ده‌گێرن له‌نه‌هێشتنى هه‌موو ئه‌و جیاكاریانه‌ى له‌بنه‌ره‌تدا ده‌كرێت وه‌كو سته‌مێكى خێزانى وكۆمه‌ڵامه‌تیش خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت، به‌وپێیه‌ى ماف وئه‌رك له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌ز جیاده‌كاته‌وه‌و زه‌برێكى مه‌ترسیداریش ئاڕاسته‌ى لایه‌نى ده‌روونى منداڵ ده‌كات، كه‌ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاندنى تووى جیاكارى له‌نێو خودى خێزانه‌كان خۆیانه‌وه‌ پێش هه‌ر جۆره‌ جیاكارییه‌كى تر كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ى بۆ جێهانى ده‌ورووبه‌ر بگه‌رێته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌/ Middle East Online


PM:03:29:10/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌