ژنانى فه‌ره‌نسا شه‌وانى پاریسیان ڕوناكتر كرد

له‌پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا، گڕى یارییه‌كانى مۆندیالى ژنان 2019 بۆ تۆپى پێ ده‌ستیپَكرد، له‌یارى كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتێكه‌شدا 7/6/2019 ژنانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌یان به‌سه‌ر  ژنانى هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باشووردا تۆمار كرد.

یارییه‌كه‌، كه‌ له‌گه‌وره‌ترین یاریگاى پاریس (بارك دى برنس) ئه‌نجامدرا، تێدا زیاتر له‌ 45 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌بوون، ژنانى فه‌ره‌نسا توانیان باڵاده‌ستى خۆیان بسه‌پێنن، به‌چوار گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر خه‌ونى ژنانى كۆریاى باشوور بۆ گه‌شتن به‌قۆناغى دووه‌مى پاڵه‌وانێته‌كه‌ قورستر بكه‌ن.
مۆندیالى ژنان 2019 بۆ یارییه‌كانى تۆپى پى، به‌به‌شدارى 24 هه‌ڵبژارده‌ى جیهانى ئه‌نجام ده‌درێن، وسه‌رجه‌مى هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانیش دابه‌شكراون به‌سه‌ر 6 كۆمه‌ڵه‌دا، بریاره‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ به‌رده‌وام بێت.

چاوى خه‌ڵك: ئه‌ڤین
سه‌رچاوه‌/ France 24


AM:11:58:09/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌