تێرێزا ماى به‌گریانه‌وه‌ ماڵئاواى له‌ژیانى سیاسى خۆى كرد


دوابه‌دواى سه‌رنه‌كه‌وتنى له‌به‌ده‌ستهێنانى رێژه‌ى پێویست له‌ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى وڵاته‌كه‌ى، تایبه‌ت به‌دۆسییه‌ى كشانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌رێكه‌وتنامه‌ى" بریكست" وئه‌ندامێتى وڵاتانى یه‌كێتى ئۆروپا.. تێرێزا ماى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، به‌گریانه‌وه‌ دوواین وتارى خۆى وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ئاڕاسته‌ى میدیاكان وڕاى گشتى وڵاته‌كه‌ى كرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هه‌لى خزمه‌تكردنى به‌ریتانیا" ئه‌و وڵاته‌ى هه‌میشه‌ خۆشی ویستووه‌" یه‌كێكه‌ له‌شانازییه‌ گه‌وره‌كانى ویستگه‌ى ژیانى سیاسى.

چاوى خه‌ڵك/ RT



PM:11:04:27/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 57 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌