بوونى ژنان له‌پۆسته‌ باڵاكان هۆكارێكه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى كۆمپانیاكان

رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌راپۆرتێكدا كه‌رۆژى چوارشه‌مه‌ى ڕابردوو 22/5/2019 بڵاوكرایه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بوونى ژنان له‌نێو كۆمپانیاكان، به‌تایبه‌تیش له‌پۆسته‌ باڵاكانى به‌رێوه‌بردندا هۆكارێكه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى زیاترى كۆمپانیاكان له‌بازارى كار، وهاوكات پاڵنه‌رێكى به‌هێزیشه‌ بۆ زیادبوونى ئاستى قازانج به‌رێژه‌ى 20%.. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شكرد" بانگه‌شه‌ى یه‌كسانى ره‌گه‌زى و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى ژماره‌یه‌كى زیاترى ژنان له‌پۆسته‌كانى بڕیار وبه‌رێوه‌بردندا هێشتا لاى به‌شێك له‌گه‌وره‌ كۆمپانیاكانى جیهان له‌قۆناغى دروشم دایه‌، له‌ناوه‌رۆكیشدا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى بنه‌ماكانى یه‌كسانى نه‌كراوه‌".

راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ 13 هه‌زار كۆمپانیا له‌ 70 وڵاتى جیهانى له‌خۆگرتبوو ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌" له‌هه‌ر 10 گۆمپانیاى جیهانى ته‌نها 6 كۆمپانیا ئاماژه‌یان به‌گرنگى رۆڵى ژنان داوه‌ له‌پۆسته‌ باڵاكاندا و جه‌ختیان له‌به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى توانا مادى وئابوورییه‌كان كردۆته‌وه‌ له‌بازارى كار، وهه‌روه‌ها بۆ گه‌شتن به‌رێژه‌ى 20%  وه‌كو قازانجى ساڵانه‌".
له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ جاى هى تشانگ ئاماده‌كارى راپۆرته‌كه‌، وتى" هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونى رێژه‌ى قازانج وباشتربوونى ئه‌داى كۆمپانیاكان له‌بازارى كاردا به‌ڵام، تاوه‌كو ئێستا دۆسییه‌ى یه‌كسانى ره‌گه‌زى وبه‌گرخستنى زیاترى تواناكانى ژنان له‌پۆسته‌كانى بڕیاردان لاى به‌شێك له‌دیاریترین كۆمپانیاكان جیهانییه‌كان له‌قۆناغى دروشم دایه‌و نه‌توانره‌ به‌شێوازى كردارى كار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى بكرێت".. وتیشى" قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تێكى له‌و شێوه‌یه‌ ته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌ به‌بوونى ژنان له‌شوێنه‌كانى كاركردن به‌ڵكو، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى راپۆرته‌كه‌ كاركردنه‌ له‌سه‌ر گۆرێنى كۆمه‌لێك تێگه‌شتى باو له‌باره‌ى تاچه‌ند به‌شدارى پێكردنى ژنان له‌كۆى ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌راده‌ى گه‌شه‌كردنى ژیانى رۆژانه‌ى كۆمه‌ڵگاكانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌بوواره‌كانى كار وئابوورى، له‌و ڕووانگه‌یه‌شه‌وه‌ شوێنه‌كانى كاركردن وكۆمپانیاكان به‌تایبه‌ت نموونه‌یه‌كى بچووكى شێوازى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى پێكده‌هێنن بۆ ده‌رخستنى ڕاده‌ى گه‌شه‌پێدان به‌بنه‌ماكانى یه‌كسانى و په‌روه‌رده‌ له‌كۆمه‌ڵگاكاندا".

چاوى خه‌ڵك/ ئاژانسه‌كان


AM:08:50:26/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 47 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌