سلێمانى.. شێوازى مامه‌ڵه‌ى میدیايى به‌رامبه‌ر به‌پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى وخێزانییه‌كان تاوتوێ كرا

به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ ڕووى شێوازه‌كانى مامه‌ڵه‌كردنى میدیا به‌رامبه‌ر به‌پرسه‌ كۆمةلایه‌تى وخێزانییه‌كان ،وهه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانى بۆ سه‌ر تاك وكۆمه‌ڵگا.. هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنان، لقى سلێمانى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسانى كوردستان‌، سه‌نته‌رى میترۆ‌ وهه‌روه‌ها  ڕێكخراوى WOLA و تاكۆ، بۆ پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و ده‌روونیه‌كان دیدارێكى رۆژنامه‌نووسیان رێكخست.

كاتژمێر 10ى به‌یانى ئه‌مڕۆ 28/4/2019، به‌ئاماده‌بوونى پارێزگارى سلێمانى وژماره‌یه‌كى زۆر له‌نووسه‌ران ورۆشنبیران وهه‌روه‌ها ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، له‌هۆڵى (هۆتێل تایتانیك )ى شارى سلێمانى، پانێلێك له‌ژێر ناوى (ڕۆڵى میدیا له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌ پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی وخێزانییه‌كان) ئه‌نجامدرا... سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌ش لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان ووتارێكى هاوبه‌شیان پێشكه‌شكرد، دواتریش ریپۆرتاژێكى وێنه‌یى خرایه‌ڕوو كه‌چه‌ندین نموونه‌ى هه‌واڵه‌كانى تێدا تۆمار كرابوو به‌شێوازێكى دوور له‌ئیتێك وپرنسیپه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى، وله‌كۆتایشدا راسپارده‌ى هاوبه‌شى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان وسه‌نته‌رى میترۆ بۆ كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كان خرایه‌ڕوو.
 
چاوى خه‌ڵك/ تایبه‌ت 

PM:03:26:28/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 75 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌