دەرەبەگایەتی خەریکە زیندوو دەبێتەوە

زیندووکردنەوەی هۆز و عەشیرەت و خێڵ بەو فیستیڤاڵانەی کەدەکرێن مەترسییەکی گەورەیە و پێویستە بەری پێ بگیرێت ئەگینا ماوەیەکی دیکە تەواوی ڕەگەزەکانی فیوداڵیزم دەگەڕێتەوە و ئەو کاتە ژن بەژن و گەورە بە بچوک دەبنەوە بە بەشێکی تری نۆرمە باوەکانی کۆمەڵگە کە لە ئێستادا نەماوە، دەبێ زۆر بەخێرایی ئەو عەشیرەتگەراییەی لە باشور سەری هەڵداوەتەوە بەری پێ بگیرێت، چونکە گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئازادییەکانی ژن ، لەبەرئەوەی ڕواڵەتی نێرگەرایی و پیاوگەرایی و نێرسالاری بە یەکێک لە سیما هەرە دیارەکانی عەشیرەتگەرایی ئەژمار ئەکرێ و پیاو کۆڵەکەی سەرەکی ڕاگری عەشیرەتە بۆیە مەترسی گەورە لە سەر دروستبوونی کۆمەڵکەیەکی شارستانیی و خێزانی ئۆتۆنۆم و ژنی خود موختار لە ناو عەشیرەتدا دروست ئەبێ، تکایە ڕۆشنبیران فریاکەون و ئەو مەوجەیە ڕاگرن ، تا کارلەکار نەترازاوە ئەگینا دواتر درەنگ ئەبێ .
 
كه‌ژاڵ نورى

AM:09:27:27/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌