هاوارى ژنێك.. ئایا جیهان بۆ پیاوان بونیات نراوه‌ ؟

خانمه‌ رۆژنامه‌نووسى ئه‌مریكى صۆفى ماكین له‌وتارێكیدا له‌گۆڤارى "نیوستیتسمان ئه‌مریكا"، ده‌لێت " زۆرن ئه‌وانه‌ى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن سیاسه‌تى جیهانى له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى ڕه‌گه‌زى بونیاتنراوه‌و مافى هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیش له‌بونیاتنانى جیهانێكى هاوبه‌ش پارێزراو وكار پێكراوه‌ به‌ڵام، له‌واقیعدا هاوكێشه‌كان جیاوازترن، ئه‌گه‌ر به‌ووردى ئاوڕ له‌دۆخى ئێستاى جیهان بده‌ینه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كۆى سیسته‌مه‌ سیاسییه‌كانى ئه‌مرۆى جیهان به‌شێوازێك دارێژراون وه‌كو ئه‌وه‌ى جیهان ته‌نها بۆ پیاوان بونیات نرابێت".

صۆفى ماكین، له‌چوارچێوه‌ى ووتاره‌كه‌یدا باس له‌وه‌شده‌كات، ژنان له‌چوارچێوه‌ى توێژینه‌وه‌و ئاماره‌كاندا روبه‌ڕووى په‌راوێزخستن بوونه‌ته‌وه‌ وسیماكانى ژیانى رۆژانه‌ش به‌گشتى جۆرێك له‌بێباكیان پێوه‌ دیاره‌ له‌باره‌ى تاچه‌ند پشتگوى خستنى ژنان له‌بوواره‌ جیاوازه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵگاكاندا" له‌بووارى یاسا وسیاسه‌تیشدا ژنان هه‌ر په‌رواێزخراون.. ته‌نانه‌ت سیماى شاره‌كانیش جۆرێك له‌پیاوسالاریان تێدا به‌دى ده‌كرێت ورێگاوبانه‌كانیش به‌دیدو تێروانێكى پیاوانه‌ دیزاین كراون"... خانمه‌ رۆژنامه‌نووسى ناوبراو، له‌به‌شێكى ترى ووتاره‌كه‌ى له‌گۆڤارى"نیوستیتسمان ئه‌مریكا" ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، بوون ورۆلى ژن له‌زۆرێك له‌كایه‌كان رۆژانه‌دا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌، له‌هه‌موو شوێن وجێگا وته‌نانه‌ت له‌داهێنانه‌كانیش بوون وتواناو پێگه‌یان به‌پێ پێویست له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌، زیاتریش ده‌لێت" بۆ نموونه‌، سیسته‌مى سه‌لامه‌تى هاتووچۆ به‌شێوازێك بونیاتنراوه‌ هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل وشه‌مه‌ندنه‌فه‌ره‌كان ته‌نها بۆ پیاوان دروست كرابن.. تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه‌ پشتوێنى سه‌لامه‌تى تایبه‌ت به‌ژنانى دووگیان له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كاندا بوونى هه‌بێت له‌كاتێكدا رووداوه‌كانى هاتۆچوو به‌سه‌ره‌كیترین هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى كۆرپه‌له‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن به‌هۆى ئه‌و زه‌بره‌ جه‌سته‌ییه‌ى به‌ر دایكانى دووگیان ده‌كه‌وێت له‌ساته‌وه‌ختى ڕووداوه‌كاندا".. هاوكات روونیشیده‌كاته‌وه‌، كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى ئۆتۆمبێل ئه‌و ده‌مه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر تاچه‌ند تۆكمه‌یى به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانیان ده‌كه‌ن، بووكه‌ڵه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن له‌شێوه‌ى پیاوێك كه‌ناوه‌ندى باڵاى بریتییه‌ له‌ 1،77 م، به‌كێشى 76كغم ئیدى له‌وه‌شدا ژنان به‌ش خوراون ووه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ ژنان مافى سواربوونى ئۆتۆمبیلیان نه‌بێت یاخوود، پیاوان به‌ته‌نها قوربانى ڕووداوه‌كانى هاتۆچوو بن".

چاوى خه‌ڵك/ CNN 


AM:08:57:03/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌