ناسا: شه‌ره‌فى یه‌كه‌م گه‌شت بۆ هه‌ساره‌ى مه‌ریخ به‌ژنێك ده‌سپێرین

له‌راگه‌ینراوێكى ناوازه‌دا به‌رێوه‌به‌رى ئاژانسى ئاسمانى وفرۆكه‌وانى ئه‌مریكا ناسراو به‌"ناسا"، رایگه‌یاند ئاژانسى ناوبراو به‌نیازه‌ شه‌ره‌فى یه‌كه‌م گه‌شتى ئاسمانى دانیشتووانى سه‌رزه‌مین بۆ هه‌ساره‌ى مه‌ریخ به‌ژنێك بسپێرێت.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ جیم بریدنیستین به‌رێوه‌به‌رى ئاژانسى ئاسمانى وفرۆكه‌وانى ئه‌مریكا " ناسا"، وتى" هه‌رچه‌نده‌ ئاژانسى ناوبراو، تاوه‌كو ئێستا هیچ ژنه‌ كه‌شتیوانێكى ئاژانسه‌كه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌ به‌ڵام، له‌به‌رنامه‌دایه‌ ژنێك ئه‌و شه‌ره‌فه‌ى پێ بسپێریت"، هاوكات جه‌ختى له‌وه‌شكرد" گه‌شتى داهاتووى ئاژانسى ناسا بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ى مانگ له‌لایه‌ن ستافێكى كه‌شتیوانى ژنانه‌وه‌ ده‌بێت كه‌سه‌رجه‌میان له‌دیاریترین كه‌شتیوانانى ئاسمانانى ئاژانسى ناوبراون، هه‌وڵى ته‌واویش ده‌ده‌ن ئه‌و گه‌شته‌ له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ئه‌نجام بده‌ن".

ئاژانسى ناسا، ئاژانسێكى سه‌ربه‌خۆى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه‌و ساڵى 1957 دامه‌زراوه‌،  به‌رپرسه‌ له‌به‌رنامه‌ى ئاسمانى وهه‌روه‌ها لێكۆلێنه‌وه‌ مه‌ده‌نى وسه‌ربازییه‌ ئاسمانییه‌ دریّژ خایه‌نه‌كانى ئه‌و وڵاته‌.. له‌ئێستاشدا به‌پێ ئامارێكى ئاژانسى ناوبرا، ژنان رێژه‌ى 36% كه‌شتیوانانى ئاژانسى ناسا پێكده‌هێنن.

چاوى خه‌ڵك/ ئاژانسه‌كان


PM:04:45:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌