نوێنه‌رى رێكخراوى خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان له‌گه‌رمیان له‌لایه‌ن UN وه‌ خه‌ڵاتكرا

به‌بۆنه‌ى به‌رز راگرتنى رۆژى جیهانى ژنان (8ى مارس)، رێكخراوى CDO به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئاژانسى سندوقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتووان  UNFPA  خه‌ڵاتى رێزلێنانى به‌خشییه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى گروپى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى له‌سه‌ر بنه‌ماى جێنده‌ر، له‌نێوانیشیاندا نوێنه‌رى رێكخراوى خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان له‌گه‌رمیان.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ڤیان سابر، نوێنه‌رى رێكخراوى خه‌ڵك بۆگه‌شه‌پێدان له‌ناوچه‌ى گه‌رمیان، كه‌یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌ى UN یان پێبه‌خشرا تایبه‌ت به‌ماڵپه‌رى چاوى خه‌ڵك بۆپرسه‌كانى ژنان، وتى" وه‌رگرتنى خه‌ڵاتێكى له‌وشێوه‌یه‌ مایه‌ى شانازییه‌، هاوكات جیگاى دڵخۆشیشه‌ كه‌له‌ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى كاركردندا رێز له‌ماندووبوونمان گیرا"، وتیشى" خه‌ڵاته‌كه‌ ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌به‌نده‌ به‌ڵكو، بۆ سه‌رجه‌مى ستاف وكادیرانى رێكخراوى خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدانه‌ كه‌توانیومان وه‌كو تیمێكى به‌هێز كارى هاوبه‌ش وپێكه‌وه‌یى بكه‌ین به‌ئاراسته‌ى چه‌سپاندنى مافه‌كانى ژنان وبه‌هاناوه‌ چوونى ژنانى قوربانى له‌ناوچه‌كه‌دا".
جێگاى ئاماژه‌یه‌ هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا 15 چالاكوانى رێكخراوه‌یى له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز خه‌ڵاتى رێزلێنانیان پێبه‌خشرا له‌پاى رۆڵ وبه‌شدارییان له‌به‌ره‌وپێشچوونى كۆمه‌ڵگا وپرسه‌ جێنده‌رییه‌كان.

چاوى خه‌ڵك/ تایبه‌ت

PM:08:55:11/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 66 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌