به‌ڤیدیو.. جه‌میله‌ بوحێرد گڕى رێپێوانه‌كانى جه‌زائیر گه‌متر ده‌كات

ئاماده‌بوونى ژنه‌ شۆرشگێرى جه‌زائیرى جه‌میله‌ بوحێرد له‌رێپێوانه‌كانى وڵاتى جه‌زائیر دژ به‌خۆكاندیدكردنى عه‌بدول عه‌زیز بۆته‌فلیقه‌ سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌و وڵاته‌ بۆ خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى.
جه‌میله‌ بوحێرد ژنه‌ شۆرشگێرى به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیرى، یه‌كێكه‌ له‌ناودارترین ئه‌و ژنانه‌ى له‌سه‌رده‌مى داگیركارى فه‌ره‌نسى بۆ وڵاتى جه‌زائێر له‌ساڵى 1954 رۆلێكى گه‌وره‌و دیاریان گێراوه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیاسه‌تى داگیركارى له‌وڵاتى جه‌زائیر، له‌ته‌مه‌نى 20 ساڵیدا په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌ به‌ره‌ى رزگاریخوازى نیشتیمانى له‌جه‌زائیر.. به‌هۆى چالاكییه‌كانى دژ به‌هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌ داواكارى ژماره‌ 1 له‌لیستى شۆرشگیره‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كان... دواى شكستى شۆرشیش له‌و وڵاته‌دا ناوبراو، به‌بریندارى ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا وروبه‌ڕووى ئه‌شكه‌نجه‌دانێكى زۆر ده‌بێته‌وه‌ ودواتریش بریارى له‌سێداره‌دانى ده‌درێت به‌ڵام، بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێناكرێت وبه‌زیندانى هه‌تاهه‌تایى بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى ده‌درێت به‌ڵام، له‌ساڵى 1962 به‌هۆى دووباره‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شۆرش و رزگاربوونى وڵاته‌كه‌ى له‌ئیمپریالیزمى فه‌ره‌نسى ئازاد ده‌كرێت .
 
چاوى خه‌ڵك/ ئاژانسه‌كان

AM:08:30:02/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 38 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌