له‌به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا رۆژى ( 8ى مارس) كرایه‌ پشووى فه‌رمى

په‌رله‌مانى ویلایه‌تى به‌رلین له‌وڵاتى ئه‌ڵمانیا، له‌رێگاى پرۆژه‌ یاسایه‌كه‌وه‌ رۆژى 8 مارس ( رۆژى جیهانى ژنان )ى، وه‌كو پشووى فه‌رمى له‌شاره‌كه‌دا ناساند.. به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانیشى بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى درا.

بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى به‌رلین، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دانیشتنێكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ته‌شریعى، تێدا ژماره‌یه‌ك له‌پارته‌ سیاسییه‌كان (پارتى سه‌وز، پارتى چه‌پ وهه‌روه‌ها پارتى سوسیالستى دیموكراتى له‌ئه‌ڵمانیا ) ئاماده‌بوون، له‌رێگاى پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ توانرا پرۆژه‌ یاساكه‌ به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامان ( 60 ده‌نگ له‌كۆى 87 ده‌نگ ) یه‌كلاببێته‌وه‌و رۆژى مارس وه‌كو پشووى فه‌رمى له‌و ویلایه‌ته‌دا بناسێنرێت.. هاوكات شارى به‌رلینیش وه‌كو یه‌كه‌م ویلایه‌ت له‌ئه‌ڵمانیا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى بریاڕه‌كه‌ بكات.

چاوى خه‌ڵك/ وكالة أخبار المرأة  

PM:06:44:27/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 49 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌