چاره‌سه‌رێكى به‌هێز بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ى دایكان له‌خه‌مۆكى

توێژینه‌وه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ریده‌خات (شیردانى سروشتى)، دایكان له‌مه‌ترسییه‌كانى توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانى خه‌مۆكى دوور ده‌خاته‌وه‌، هاوكات هۆكارێكیشه‌ بۆ سووتاندى رێژه‌یه‌كى زیاتر له‌چه‌ورى له‌جه‌سته‌یاندا.

توێژینه‌وه‌كه‌، كه‌به‌هاوبه‌شى له‌لایه‌ن پسپۆرانى دوو له‌گه‌وره‌ترین زانكۆكانى وڵاتانى ئه‌مریكا ـ كۆریاى باشوور، ئه‌نجامدرابوو، تێدا زیاتر له‌ 1200 ژن به‌شداربوون كه‌ناوه‌ندى ته‌مه‌نى سه‌رجه‌میان له‌سه‌رووى 50 ساڵییه‌وه‌ بوو، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، شیردانى سروشتى له‌لایه‌ن دایكانه‌وه‌و بۆ ماوه‌ى ( 47 مانگ ) ده‌كرێت پاڵنه‌رێكى به‌هێزبێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌نه‌خۆشییه‌كانى خه‌مۆكى به‌رێژه‌ى 67% به‌به‌راورد به‌و ژنانه‌ى به‌هه‌مان پرۆسه‌یه‌دا تێپه‌ریون به‌ڵام، بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌متر ( 24 مانگ)... له‌و باره‌یشه‌وه‌ د.سانگشین باتك سه‌رپه‌شتیارى توێژینه‌وه‌كه‌و پسپۆر له‌زانكۆى براون له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، وتى" شیردانى سروشتى جگه‌ له‌وه‌ى كۆمه‌لێك سوودى به‌رچاو له‌خۆ ده‌گرێت بۆ گه‌شه‌كردنى ته‌ندروستیانه‌ منداڵ هاوكات، چاره‌سه‌رێكى به‌هێزیشه‌ بۆ پاراستنى ته‌ندروستى ده‌روونى دایكان، دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانى خه‌مۆكى".. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" ئاشكرایه‌ جه‌سته‌ى ژنان له‌كاتى دووگیانى بووندا كۆمه‌لێك گۆرانكارى فسیۆلۆژى له‌خۆده‌گرێت وه‌كو زۆربوونى رێژه‌ى چه‌ورى به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى خۆراكى پێویست بۆ كۆرپه‌له‌ به‌ڵام، له‌قۆناغه‌كانى دواتردا ده‌كرێت له‌رێگاى په‌یڕه‌وكردنى پرۆسه‌ى شیردانى سروشتییه‌وه‌ جه‌سته‌ له‌و بڕه‌ چه‌ورییه‌و له‌نه‌خۆشییه‌كانى شه‌كره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێنیش رزگارى ببێت، به‌وپێیه‌ى پرۆسه‌ى ناوبراو رۆلێكى گه‌وره‌ ده‌گێرێت له‌سووتاندى رێژه‌ى چه‌ورى زیاد له‌جه‌سته‌یاندا ".

چاوى خه‌ڵك/ ئاژانسه‌كان


AM:10:48:24/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌