نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان" ئه‌مریكاى باشوور بۆته‌ مۆڵگه‌ى بازرگانى وبه‌كوێله‌بردنى ژنان"

به‌پێ راپۆرتێكى لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ومرۆیى له‌رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ریه‌ك له‌ڵاتانى ( فه‌نزویلا، كۆڵومبیا ) بونه‌ته‌ مۆڵگه‌ى به‌كارهێنانى ژنان وكچان به‌مه‌به‌ستى به‌كوێله‌بردن وبازرگانى سێكسى.. ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌لێت" چیتر بێده‌نگ نابین".

راپۆرته‌كه‌ى لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ومرۆیى له‌رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كه‌رۆژى پێنجشه‌مه‌ى رابردوو 17/1/2019 بڵاوكرایه‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پَى به‌دواداچوونه‌كانى لیژنه‌ى ناوبراو ته‌نها له‌ساڵى رابڕدوودا 2018 ( 51322) حاڵه‌تى به‌كۆیله‌بردن وبازرگانى كردن به‌ژنان وكچانه‌وه‌ له‌هه‌ریه‌ك له‌وڵاته‌كانى فه‌نزویلا و كۆڵۆمبیا تۆمار كراون، به‌رپرسان ولایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانى وڵاتانى ناوبراویش بێ ئاگایى خۆیان له‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌ڕبریوه‌و هاوكات، داواشیان له‌رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ هاوكارى خێراو پێویست بخاته‌ڕوو... له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ نه‌نتۆنیو غوتیریس ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وتى" دۆسییه‌ى بازرگانى كردن به‌ژنان وكچان له‌وڵاتانى ئه‌مریكاى لاتین بۆته‌ گرفتێكى گه‌وره‌ى مه‌ترسیدار، رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش له‌نزیكه‌وه‌ چاودیرى ووردى دۆسییه‌كه‌و ئه‌و رێوشوێنانه‌ش ده‌كات كه‌حكومه‌تى هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ كه‌م كردنه‌وه‌و سنوورداركردنى دیارده‌كه‌"، وتیشى" مایه‌ى نیگه‌رانییه‌ له‌ساڵى 2019، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى بواره‌ جیاوازه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌لانى گرتۆته‌وه‌ دۆسییه‌ى به‌كوێله‌بردنى ژنان وكچان جارێكى تر ببنه‌وه‌ مانشێتى میدیا جیهانییه‌كان وله‌به‌رامبه‌ریشدا دیدێكى ڕوون نه‌بێت بۆ چۆنییه‌تى چاره‌سه‌ر وبنبڕكردنى.. ئێمه‌ چیتر بێده‌نگ نابین، كاردانه‌وه‌ى پێویستمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌مافیاكانى بازرگانى وهه‌روه‌ها حكومه‌تیش له‌هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته‌".

كۆلۆمبیا وفه‌نزویلا، ده‌كه‌ونه‌ باكوورى كیشوه‌رى ئه‌مریكاى باشوور، به‌دوو له‌دیاریترین ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌ژمار ده‌كرێن كه‌دیارده‌ى بازرگانى كردن به‌ژنان وكچان تێیاندا له‌ئاستێكى به‌رزدایه‌، به‌پێ تۆماره‌ فه‌رمییه‌كانیش  له‌ماوه‌ى 5 ساڵى رابڕدوودا ( 2013 ـ 2018)، نزیكه‌ى 237,465 حاڵه‌تى به‌كاربردنى ژنان وكچان بۆ مه‌رامى بازرگانى ناشه‌رعى وبه‌كۆیله‌بردن له‌هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته‌دا تۆماركراون .

چاوى خه‌ڵك/ ئاژانسه‌كان


PM:02:42:22/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌