"تۆندوتیژى ده‌روونى دژ به‌ژنان".. گێچهلێك یاسا وكۆمهڵگاش له‌ئاستیدا بێده‌نگه!
به‌ده‌ر له‌توندوتیژى جه‌سته‌یى، سێكسى وهه‌روه‌ها توندوتیژى خێزانیش كه‌هه‌میشه ژنان پشكى شێریان به‌ركه‌وتووه لهچهشتنى زۆرترین ئاسه‌وارو ده‌ره‌نجامه‌كانى.. جۆرێكى تر له‌توندوتیژى له‌ئێستادا كهبهرۆكى به‌شى هه‌ره زۆرى ژنان وكچانى گرتۆته‌وه له‌ته‌واوى كۆمه‌ڵگا ورۆژههڵاتى وعهرهبییهكاندا " توندوتیژییه ده‌روونى"یه وه‌كو یه‌كێك له‌مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانى توندوتیژى، له‌به‌رامبه‌ری ئه‌م جۆره‌ى توندوتیژیشدا نهكۆمهڵگا ونه‌ش یاسا نه‌یانتوانیوه به‌پێ پێویست ژنان لهئاسهوارهكانى بپارێزن.
سه‌لوا سه‌ڵاح مامۆستا له‌یه‌كێك له‌خوێندنگاكانى پارێزگاى ئه‌سكه‌نده‌ریه له‌وڵاتى میسڕ، ده‌لێت" خێزانه‌كه‌م به‌رده‌وام سه‌رزه‌نشتم ده‌كه‌ن به‌هۆى دواكه‌وتنم له‌چوونه نێو پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه، زۆرجار به‌ووشه‌ى نه‌شیاو وتوانجى ئازاربه‌خش هه‌وڵ ده‌ده‌ن فشارم له‌سه‌ر دروست بكه‌ن"، ده‌شلێت" مامۆستایه‌كى هاوپێشهم CD یه‌كى بۆ هێنام به‌دیارى.. سه‌ره‌تا پێم وابوو تایبه‌ته به‌چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ست بهبووارى پسپۆرییه‌كه‌م به‌ڵام، دواتر زانیم بریتى بوو له‌فیلمێك به‌ناونیشانى ( دووكچ له‌میسڕ)، باسى له‌چیرۆكى دوو كچى كۆمه‌ڵگاى میسڕى ده‌كرد كه‌به‌هۆى دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریانه‌وه ڕووبه‌رووى كۆمه‌لێك فشارى خێزانى وكۆمه‌لایه‌تى بووبوونه‌وه... له‌ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نها دیاری بوو كهپێچهوانهى پێشبینییه‌كانم بێت چونكه، زۆر ئازارى دام".
تێروانینى خه‌ڵك وكۆمه‌ڵگا
ره‌هه‌ف عه‌لا خوێندكار له‌كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى له‌شارى به‌غدا، یه‌كێكى تره له‌و كچانه‌ى لهرێگاى ئه‌م راپۆرته‌وه ئه‌زموونى خۆى ده‌گێریته‌وه وه‌كو كچێكى رۆژهه‌ڵاتى لهكۆمهڵگایهكى داخراودا.. ره‌هه‌ف، وه‌كو خۆشى ئاماژه‌ى پێده‌كات گێرانه‌وه‌ى چیرۆكى ژیانى جگه لههیوایهك بۆ باشتر بوونى تێروانینى كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به‌خواست وئارهزووكانى كچان له‌وڵاته‌كه‌یدا هیچى كهنییه، ده‌لێت" حه‌زێكى تایبه‌تم هه‌بوو بۆ یارى یه‌ك باز، له‌راستیشدا توانایه‌كى زۆرم له‌خۆمدا به‌دى ده‌كرد له‌وه‌ى بتوانم له‌و جۆره یارییه ئاستێكى به‌هیز بنوێنم به‌ڵام، هه‌ر زوو روبه‌ڕووى كۆمه‌لێك توانج وسووكایهتى پێكردن بوومه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن كه‌سانى ده‌ورووبه‌ره‌وه.. ئه‌وان پێیان ده‌وتم تۆ كچێت، بازدان ده‌ره‌نجامى مه‌ترسیدارى ده‌بێت بۆسه‌ر په‌رده‌ى كچێنیت.. یاخوود به‌بیانووى نهگۆنجانى یارییه‌كه له‌گه‌ڵ داب ونه‌ریتى كۆمه‌ڵگا هه‌وڵى راگرتنیام ده‌دام... له‌راستیدا ئێمه لهكۆمهڵگایهكى داخراودا ده‌ژین، زۆر بوارى تريش بۆ كچان به‌هێلى سوور وقه‌ده‌غه‌كراو هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت لهپۆشینى جل وبه‌رگ ومافى ئازادى ڕادهربرینیش رێگریمان لێده‌كرێت.. ئه‌وان هێنده كار له‌سه‌ر كوشتنى خواست وخهونهكانمان ده‌كه‌ن هێنده مه‌به‌ستیان نییه به‌ره‌و ژیانێكى سه‌ربه‌خۆیانه‌ى ئازادمان ببه‌ن".
پسپۆرێكى ده‌روونى: ده‌ره‌نجامه‌كان مه‌ترسیدارن، كچان وژنانیش روبه‌ڕووى خه‌مۆكى سه‌خت ده‌كه‌نه‌وه
به‌بۆچوونى جه‌مال حه‌مدان پسپۆرى كۆمه‌ڵناسى له‌زانكۆى قاهیره، دیارده‌ى توندوتیژى ده‌روونى دژ به‌ژنان ده‌كرێت به‌دیارده‌یه‌كى رۆژهه‌ڵاتى زیاتر پێناسه بكریت به‌وپێیه‌ى له‌نێو كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا به‌گشتى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانى ڕه‌گه‌زى پرۆسه‌يه‌كى ئێجگار لاوازه، تاكى رۆژههڵاتيش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌ماى توندوتیژى بونیات نراوه.. ناوبراو، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كات" بێبه‌ش كردنى ژنان وكچان له‌گه‌شتن به‌مافه‌كانیان له‌بوواره جیاوازه‌كاندا ده‌شێت له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونى كاتدا ببێته هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆسهرههڵدانى جۆره‌ها گرفتى ده‌روونى له‌ناخیاندا، لهدیاریترینیشیان خه‌مۆكى به‌ئاستێكى مهترسێدار".. هه‌روه‌ها ده‌شلێت" توندوتیژى ده‌روونى مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانى توندوتیژییه‌و هۆكارێكیشه بۆ سه‌رهه‌ڵدانى ڕق وتۆرهیى له‌ناخى تاك به‌رامبه‌ر به‌خودى خۆى وهه‌روه‌ها بۆ جیهانى دهورووبهریشى، پێویسته له‌سه‌ر ده‌زگاكانى راگه‌یاندنیش به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگا لهمهترسییهكانى ئه‌و جۆره توندوتیژییه هۆشیار بكه‌نه‌وه، باڵانسى خێزان وكۆمهڵگاش له‌ئاسه‌واره وێرانكهرهكانى بپارێزن ".
چاوى خه‌ڵك/ ئاژانسه‌كان
PM:02:40:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 55
جار خوێنراوهتهوه