توێژینه‌وه‌یه‌ك.. رۆماڵكردنى چیرۆكه‌كانى خۆكوشتن پێویستى به‌وریایى زیاتره‌

توێژینه‌وه‌یه‌كى زانكۆى تۆرنتۆ له‌كه‌نه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات شێوازى رۆماڵكردنى میدیایى بۆ دۆسییه‌كانى خۆكوشتن ده‌شێت له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا كاردانه‌وه‌و بڕیارى هاوشێوه‌ لاى وه‌رگرانى بهێنیته‌ ئاراوه‌.

ئایال شافه‌ر مامۆستا له‌به‌شى پزیشى ده‌روونناسى له‌زانكۆى تۆرنتۆ،  ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" رۆماڵكردنى حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن كارێكى هه‌ڵه‌نییه‌ به‌ڵام، شێوازى رۆماڵكردنى له‌چه‌ند به‌شێكى دیاریكراودا ده‌شێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن، ئه‌وه‌شمان به‌به‌ڵگه‌ سه‌لماندووه‌ له‌چه‌ندین وڵاتى جیهانی دا"، وتیشى" شێوازى كاركردنى میدیایى له‌باره‌ى پرسه‌كانى خۆكوشتنه‌وه‌ كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر تاكه‌كان به‌رێژه‌ى 1-2% وساڵانه‌ش نزیكه‌ى 800 هه‌زار كه‌س له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا له‌رێگاى خۆكوشتنه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ده‌زگاى رۆژنامه‌وانى ومیدیاییه‌كان به‌وریاییه‌كى زۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانى خۆكوشتن بكه‌ن".
ئایال فاشه‌ر مامۆستا له‌به‌شى پزیشى ده‌روونناسى له‌زانكۆى تۆرنتۆ،  له‌كۆتاییدا جه‌ختى له‌وه‌شكرد" به‌پشت به‌ستن به‌ئاماره‌كانى 12 ده‌زگاى رۆژنامه‌وانى كه‌نه‌دى وهه‌روه‌ها رۆژنامه‌ى نیۆیۆرك تایمزى ئه‌مریكى، زیاتر له‌ 6376 راپۆرتى خۆكوشتنى جۆراوجۆر له‌چوارچێوه‌ى توێژینه‌وه‌كه‌دا كاریان له‌سه‌ر كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئاماژه‌دان به‌جۆرو كه‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌كى خۆكوشتن له‌مانشێت وناونیشانى چیرۆكه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان وهه‌روه‌ها تیشك خستنه‌سه‌ر زۆرترین ناوه‌رۆك و ورده‌كارییه‌كانى له‌سه‌ره‌كیترین ئه‌و هۆكارانه‌ن حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن له‌بیرۆكه‌وه‌ بۆ واقعێكى حه‌تمى ده‌گوازنه‌وه‌".

چاوى خه‌ڵك/ sky news


PM:10:29:01/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 311 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌