جیاکارى جێندەرى بەردەوامە: "تەنها پیاومان دەوێت"

بەپێ سەرژمێرییەکى فەرمى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى میسر، دۆخى کچانى رۆژنامەنووس لەوڵاتەدا زۆر جیاوازتر نییە لەدۆخى رۆژانەى ژنانى میسر بەشێوەیەکى گشتى، بەوپێیەى تاوەکو ئێستاش زۆرێک لەکچە رۆژنامەنووسانى ئەو وڵاتە رووبەرووى جیاکارى رەگەزى و گێچەڵى سێکسى دەبنەوە لەلایەن هاوپێشەکانیانەوە ئەوەش هاوشێوەى زۆرێک لەژنانەى کەرۆژانە ولەنێو شەقامەکاندا هەمان دیاردەیان رووبەروو دەبێتەوە.
" ئاخر توکچێت چ پێویست دەکات لەماڵەکەت بێ
یتە دەرەوە ورۆماڵى خۆپیشاندان بکەیت ؟"، بەمشێوازە دینا نەجار کچە رۆژنامەنووسى میسرى، یەکەمین چرکەساتەکانى خۆپیشاندانەکەى رۆژى 21 ئۆکتۆبەرى 2016ى پارێزگاى ئەسکەندەرییە دەگێریتەوە کەچۆن یەکێک لەئەندامانى هێزە ئەمنیێەکانى پارێزگاى ناوبراو ئەو دێرەى رووبەروو کردەوە .. دینا وەکو خۆى دەلێت " هەرگیز ئەو رۆژەم بیرناچێتەوە کە لەگەڵ کچێکى هاوپیشەمدا لەپێش بنکەى پۆلیسى ئەسکەندەرییە راوەستابووین بەمەبەستى رۆماڵکردنى خۆپیشاندانەکە.. هەر لەو کاتەدا گوێمان لەئەفسەرى بنکەکە بوو بەیەکێک لەهاوریێەکانى وت  چەند کچێکى بێ شەرمە .. بەراستى ئەگەر من لەبرى خێزانەکەى بم هەرگیز رێگاى پێنادەم ئەم جۆرە کارە بکات"... بوونى ئەو رووداوە لەژیانى پیشەیى دیناى کچە رۆژنامەنووس رووداوێکى هێندە سەرەنج راکێش نییە ،چونکە ئەو پێى وایە ئەوجۆرە رووداوانە رۆژانە لەنێوشەقامەکانیشدا بەدى دەکرێن بەئاراستەى تیرۆرکردنى روحى ودەروونى وهەروەها کەسایەتى کچان وژنان  .
 فەتحییە دەخاخنى، یەکێکى ترە لەو کچە رۆژنامەنووسانەى ئەزموونى خۆى لەبووارى کارى رۆژنامەوانی دا دەگێریتەوەو جەخت لەوەدەکات هێشتا میسر نەبۆتە ئەو وڵاتەى مافەکانى کچان وژنانى رۆژنامەنووسى تێدا پارێزراوبێت وجیاکارى رەگەزیش بەربەستێکى ئێجگار سەختە لەبەردەم کچانى رۆژنامەنووس ودەلێت "جارێکیان سەرنووسەرەکەم داواى لێکردم رۆژنامەنووسێک دەستنیشان بکەم بەمەبەستى رۆماڵکردنى پرسە دیبلۆماسییەکان، بەڵام بەومەرجەى رۆژنامەنووسەکە کچ نەبێت"، وتیشى" سەرنووسەرەکەم راستەوخو پێى وتم پیاوێکمان دەوێت بۆ ئەو مەبەستە.. ئێدى منیش داواکەیم بەلاوە سەیربوو ولێم پرسى بۆچى دەبێت تەنها پیاوبێت ؟ ئەویش لەوەڵامدا وتى شێوازى مامەڵەکردن لەگەڵ پیاوان بەگونجاوتر دەبینم! ".
بەپێ سەرژمێرییەکى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى میسر، زۆرینەى پۆستە باڵاکانى نێو دونیاى رۆژنامەگەرى لەو وڵاتەدا بەدەستى پیاوانن و زۆر بەدەگمەن دەشێت ژنێک سەرنووسەر یاخوود خاوەنى پۆستێکى باڵابیت لەرۆژنامەیەک یاخوود گۆڤارێکى دیاریکراودا ئەوەش تەنها ئەگەر هاتوو ئەو گۆڤارە یاخوود بڵاوکراوەکە پەیوەندى بەبووارى مۆدە ودونیاى فاشیۆنەوە هەبوو یاخوود خودى چاپکراوەکە تایبەت بوو بەمنداڵان وژنان .
بوونى جیاکارى جێندەرى لەنێو دەزگاکانى راگەیاندن لەوڵاتە میسر لەئێستادا زەربرێکى کوشندەى ئاراستەى ناوبانگى میدیاى میسرى کردووە لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى بەشێوەیکى تایبەت هەر ئەم جیاوازییەشە وایکردووە لەتازەترین ریزبەندى مەنتەداى ئابوورى جیهانى وڵاتى میسر لەکۆى 140 وڵاتى جیهان پلەى 132 بۆخۆى مسۆگەر بکات لەبارەى دۆسییەکانى جیاوازى جێندەرییەوە .

چاوى خەڵک/ ئاژانسەکان  


PM:01:05:10/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌