لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: ژنانى كۆچبه‌ر دووچارى گۆشه‌گیرى بوونه‌ته‌وه‌

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌بوارى پرسه‌كانى تایبه‌ت به‌ ژنانى كۆچبه‌ر له‌ ئوسترالیا، ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات ژنانى كۆچبه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو دووچارى گۆشه‌گیرى بوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن زانكۆى مێلبۆرن و سه‌نته‌رى فره‌كه‌لتوورى بۆ ته‌ندروستى ژنانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌و هۆكارانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌وا له‌ ژنانى كۆچبه‌ر ده‌كه‌ن گۆشه‌گیر بن وه‌ك هۆكارى نه‌زانینى زمان و بوونى ڕێگرى به‌هۆى جۆرى مافى په‌نابه‌رێتیه‌كه‌یان.. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ هۆكارێكى ترى ئه‌وگۆشه‌گیریه‌ى ژنانى كۆچبه‌رى ئاشكرا كرد وئاماژه‌ى به‌وه‌دا گوشارخستنه‌سه‌ر ژنانى كۆچبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانه‌وه‌و هه‌روه‌ها خراپى مامه‌ڵه‌كردن ژنانى كۆچبه‌رى تاراده‌یه‌كى زۆر رووبه‌رووى گۆشه‌گیرى كردۆته‌وه‌.
به‌ووته‌ى یه‌كێك له‌و ژنانه‌ش كه‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو، هاتووه‌" بۆماوه‌ى سێ ساڵ ڕێگرى لێكراوه‌ له‌ماڵه‌كه‌ى خۆی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ته‌نانه‌ت نه‌یزایوه‌ له‌ چ شوێنێكى ئوسترالیا ژیاوه‌" .
لاى خۆشیه‌وه‌ به‌رپرسى سه‌نته‌رى فره‌كه‌لتوورى بۆ ته‌ندروستى ژنان له‌ ئوسترالیا، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌" هیوادارم ده‌رئه‌نجامه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان هاوكارى حكومه‌تى ئوسترالیا بكات كه‌ پلانه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ژنان به‌جۆرێك دابڕێژێته‌وه‌ كه‌ گشتگر بێت و له‌ڕووى كه‌لتووریشه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م كه‌لتوره‌كانى ناو كۆمه‌ڵگاى ئوسترالى گونجاو بێت".

 له‌/ گاردیان
و: هه‌ژار ته‌ها

 


PM:06:18:18/12/2016




ئه‌م بابه‌ته 341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌