خولێکى هۆشیارى پەروەردەیى بۆخوێندنگایەکى ئاوارەکانى چەمچەماڵ

لەچوارچێوەى کاروچالاکیێەکانى رۆژى جیهانى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بەژنان 25 ى نۆڤەمبەر ولەژێر دروشمى (نا بۆ توندوتێژى جێندەرى لەبوارى پەرەوەردە) رۆژى چوارشەمە 2016/11/23 سەنتەرى ئاشتى رێکخراوى PDO بەهاوکارى رێکخراوى UNFPA خولێکى هۆشیارى پەروەردەیى بۆ (20) کادرو ستافى پەروەردەی خوێندنگای (الضیاء)ى تێکەڵاو لەشارۆچکەى چەمچەماڵ کردەوە.
لەوبارەیەشەوە ئەڤین ئەحمەد سەرپەرشتیارى سەنتەرى ئاشتى رێکخراوى PDO لەشارۆچکەى چەمچەماڵ، بۆ ماڵپەرى"چاوى خەڵک"، وتى" کارکردن بۆ کەمکردنەوەى ئاسەوارەکانى توندوتیژى جێندەرى لەنێوخوێندنگاکاندا بەرپرسیاریتییەکى هاوبەشى هەموو لایەکە چ حکومەت وچ  رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى بەتایبەتیش لەنێو خوێندنگاکانى ئاوارەکاندا ئەوەش بەهۆى هەموو ئەو فشارە دەروونى وئابوورى وهەروەها کۆمەلایەتییانەى کەلەئێستادا لەناو زۆرێک لەو خوێندنگایانەدا تێبینى دەکرێت "، ئاماژەى بەوەشدا" ژێنگەى پەروەردەیى لەنێو خوێندنگاکاندا تەواوکەرى ژینگەى کۆمەلایەتییە ودەبێت بەوودى کار لەسەر پێشخستنى بکرێت وخودى خوێندکاریش بەپلەى یەکەم لەئاسەوارە نەرینییەکانى هەمووجۆرە توندوتیژییەک بپارێزرێت.. بۆ ئەومەبەستەش ئێمە وەکو سەنتەرى ئاشتى بەردەوام دەبین لەکردنەوەى خولى هۆشیارى کۆمەلایەتى وگرنگیدانى زیاتر بەباتەکە لەو رووەوە".
لاى خۆشیەوە پەروین سەعید چالاکوانى بووارى ژنان و وانەبێژى خولەکە، جەختى لەوەکردەوە" لەخولەکەدا 20 مامۆستا بەشداربوون، ئەوەش ژمارەیەکى دڵخۆشکەر بوو لەوەى کەزۆرینەى ئەو مامۆستایانە بەشدارییەکى کارایان هەبوو لەشیکردنەوەى بابەتەکەو تیشک خستنەسەر هۆکار وئاسەوارەکانى توندوتیژى جێندەرى.. کردنەوەى ئەو جۆرە خولانە پێویستییەکى گرنگە بۆ بەرەوپیشچوونى زیاترى پرۆسەى پەروەردەیى لەنێو خوێندنگاکانى ئاوارەکاندا بەوهیوایەى هەموو لایەک رۆڵى کارایان هەبێت لەو بارەیەوە".

چاوى خەڵک/ تایبەت



PM:12:55:26/11/2016




ئه‌م بابه‌ته 335 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌